From Wikipedia, the free encyclopedia
ناوەندی ھارمۆنیک (بە ئینگلیزی: Harmonic mean) پێوەرێکە لە پێوەرەکانی ڕووکردنە چەق، و بریتییە لە ژمارەی پێدراوەکان، دابەش کرابێت بەسەر سەرجەمی پێچەوانەی پێدراوە جیاوازەکان، بە زمانی بیرکاری بۆ کۆمەڵە پێدراوی ، ناوەندی ھارمونیک بەم شێوە پێناسە دەکرێت:
ناوەندی ھارمۆنیکی دوو ژمارە بەم شێوە دەدۆزرێتەوە:
لەم نموونەدا، پەیوەندی نێوان ناوەندی ژمێرەیی
و ناوەندی ھارمۆنیک بەم شێوەیە:
چەمکی ناوەند پەیوەندییەکی نزیکی ھەیە لەگەڵ چەمکی پاشیەکی. لە پاشیەکی ژمارەییدا، ھەر تێرمێک (بێجگە لە تێرمی یەکەم و تێرمی کۆتایی) دەکاتە ناوەندی ژمێرەیی دوو تێرمەکەی تەنیشتی خۆی. ھەروەھا، لە پاشیەکیی ئەندازەییدا، ھەر تێرمێک (بێجگە لە تێرمی یەکەم و تێرمی کۆتایی) ناوەندی ئەندازەیی دوو تێرمەکەی تەنیشتی خۆیەتی. بە ھەمان شێوە ئەمە دەتوانرێت لە پاشیەکیی ھارمۆنیکدا پێناسە بکرێت. ھەر تێرمێکی پاشیەکیی ھارمۆنیک (بێجگە لە تێرمی یەکەم و تێرمی کۆتایی)، دەکاتە ناوەندی ھارمۆنیکی دوو تێرمەکەی تەنیشتی خۆی.[١]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.