![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/8/87/Mount_Ararat_and_the_Yerevan_skyline_in_spring_from_the_Cascade.jpg/640px-Mount_Ararat_and_the_Yerevan_skyline_in_spring_from_the_Cascade.jpg&w=640&q=50)
ناوچەی کێنترۆن
From Wikipedia, the free encyclopedia
ناوچەی کێنترۆن (بە ئەرمەنی: Կենտրոն վարչական շրջան)، یەکێکە لە ١٢ ناوچەی یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا. لە ناوەندی شار پێکدێت، ناوەندی بازرگانی شارەکە. ژمارەی دانیشتووانی قەزاکە بەپێی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١ ١٢٥ ھەزار و ٤٥٣ کەسە.
زانیاریی خێرا ناوچەی کێنترۆن, دامەزران ...
ناوچەی کێنترۆن | |
---|---|
![]() | |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٢١ |
وڵات | ئەرمەنستان |
دابەشکاریی کارگێڕی | یەریڤان |
پۆتانی شوێن | ٤٠°١٠′٤١″N ٤٤°٣٠′٤٧″E |
دانیشتووان | ١٢٥٬٧٠٠ |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ٩٩٥±١ مەتر |
ڕووبەر | ١٣٫٣٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
وێبگە | https://www.yerevan.am/ru/districts/kentron/ |
![]() | |
دایخە
کێنترۆن لە ڕۆژاواوە لەگەڵ ناوچەکانی ئاجاپنیاک و مالاتیا-سێباستیا، لە باشوورەوە لەگەڵ ناوچەکانی شێنگاویت و ئێرەبونی، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ نۆر نۆرک و لە باکوورەوە لەگەڵ ئەرەبکر و کاناکەر-زەیتون ھاوسنوورە.[1] ڕووباری ھرازدان بە بەشی ڕۆژاوای قەزاکەدا تێدەپەڕێت.