نامە
From Wikipedia, the free encyclopedia
نامە یان نوسراوە ئامرازێکی نەریتییە بۆ پەیوەندی نێوان دوو کەس یان گرووپ. لە ڕوانگەی پەیوەندیەوە، نامە پەیامێکی نوسراوەیە. نامە عادەتەن بەکاردێت بۆ پەیوەندی کردن لە نێوان دوو کەس کە لە شوێنی جوگرافی جیاوازدان.[1][2][3]
تا سەدەکانی ڕابردوو نامە گرینگترین ئامرازی پەیوەندی نێوان شوێنە جوگرافییە جیاوازەکان بوو بەڵام لەگەڵ پەرەسەندنی تەکنەلۆجیای نوێی پەیوەندی وەک تەلەفۆن و تلگرام، نامە کۆنەکانی نووسین بەهای پەیوەندی خۆیان لە دەست داوە لەم چەند دەیەی دواییدا، بە کاریگەری زیاتری ئینتەرنێت و تۆڕی جیهانی، ئەگەری خێرای پەیوەندی نێوان تاکەکانی ناوچە جیاوازەکان دابین کراوە. بۆیە گرنگی نامەکە وەک ئامرازێکی پەیوەندی کەمکراوەتەوە.