![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/5/5c/Flag_of_Greece.svg/langckb-640px-Flag_of_Greece.svg.png&w=640&q=50)
ناسیۆنالیزمی یۆنانی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ناسیۆنالیزمی یۆنانی، ھەروەھا بە ناسیۆنالیزمی ھێلینی ناودەبرێت، ئاماژەیە بۆ ناسیۆنالیزمی یۆنانییەکان و خۆشویستنی کولتوری یۆنانی.[1] وەک ئایدۆلۆژیایەک ناسیۆنالیزمی یۆنانی لە یۆنانی کلاسیکەوە سەرچاوەی گرتووە و پەرەی سەندووە.[2][3][4] لە سەردەمی مۆدێرن دا، ناسیۆنالیزمی یۆنانی بووە بزووتنەوەیەکی سیاسی گەورە، کە لە سەرەتای سەدەی نۆزدەھەمەوە دەستی پێکرد، لە شەڕی سەربەخۆیی یۆنانی (١٨٢١–١٨٢٩) دژی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی گەیشتە لووتکە.[1]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/5/5c/Flag_of_Greece.svg/320px-Flag_of_Greece.svg.png)
ھەروەھا ناسیۆنالیزمی یۆنانی بووە بزووتنەوەیەکی بەھێز لە یۆنان لە دەیەکانی ڕابردوو، و لە کاتی جەنگی جیھانیی یەکەمدا، کاتێک یۆنانییەکان بە ئیلھام وەرگرتن لە بیرۆکەی مێگالی، توانیان بەشێک لە یۆنان ڕزگار بکەن لە شەڕەکانی بەڵکان و دوای جەنگی جیھانیی یەکەم.[1][5]
ھەروەھا ناسیۆنالیزمی یۆنانی ئایدۆلۆژیای سەرەکی دوو ڕژێمی دیکتاتۆری بوو لە یۆنان لە ماوەی سەدەی بیستەمدا: ڕژێمی ٤ی ئاب (١٩٣٦–٤١) و جونتای سەربازی یۆنان (١٩٦٧–٧٤). ئەمڕۆ ناسیۆنالیزمی یۆنانی لە ناکۆکی یۆنان و تورکیا لەسەر کێشەی قوبرس دەبیندرێت.[6][7][8]