ناسیۆنالیزمی کۆری
شێوەندێکی ناسیۆنالیزمە / From Wikipedia, the free encyclopedia
ناسیۆنالیزمی کۆری شێوەندێکی ناسیۆنالیزمە، کە لە دوو چوارچێوەی جیاوازدا تەماشا دەکرێت؛ یەکەمیان ناسیۆنالیزمیی بزووتنەوە جۆراوجۆرەکان بە درێژایی مێژوو لەخۆدەگرێت، کە ئامانجیان پاراستنی ناسنامە و مێژوو و کەلتووری کۆریایە.[1] دووەمیان بریتییە لە گۆڕانی ناسیۆنالیزمی کۆری دوای دابەشبوونی تەواوەتی کۆریا بۆ دوو وڵاتی جودا، کۆریای باشوور و کۆریای باکوور لە ساڵی ١٩٤٥. و لە ئەمڕۆدا، ناسیۆنالیزمی جۆری دووەم، زیاتر مەیلی زاڵبووە بەسەر خەڵکی کۆریادا.[2]
دەستەواژەی "خوێنی پاک" ئاماژەیە بۆ ئەو باوەڕەی کە خەڵکی کۆریا ڕەگەزێکی پاکن کە لە یەک باپیرانەوە ھاتوون. بیرۆکەکە لە سەردەمی بەرەنگاربوونەوەی دەسەڵاتی کۆلۆنیالیزمدا (داگیرکاری بەریتانیا و فەڕەنسا) ورووژێندرا، ھەستێکی یەکسانی نەتەوەیی و شانازی نەتەوەیی بە کۆرییەکان بەخشی، ھەروەھا کاتالیزەرێکی پۆتانسێلی بۆ ھەڵاواردن و پێشوەختەی ڕەگەزی.[3][4]