From Wikipedia, the free encyclopedia
ناحیەی قەسرۆک یان ناحیەی مرێبا (بە عەرەبی: ناحیة قسروک، بە ئینگلیزی: Qasrok subdistrict) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای شێخان لە پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی چڕەیە.[1][2]
ناحیەی قەسرۆک | |
---|---|
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای دھۆک |
قەزا | شێخان |
بوون بە ناحیە | ١٩٧١ |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٤٤٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٧١ میلی چوارگۆشە) |
بەرزترین بەرزایی | ١٦٥٥ مەتر (٥٬٤٣٠ پێ) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کورمانجی و سۆرانی)، سوریانی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە)، ئێزیدی و مەسیحی |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
ناحیەی قەسرۆک لە ساڵی ١٩٧١دا دامەزرا ناوی ناحیەی مرێبا بوو، ھەر دوای ڕاپەڕینە مەزنەکە ناوەندی ئەم ناحیەیە گواسترایەوە بۆ کۆمەڵگەی قەسرۆک دوای ئەوەش بۆ شارەدێی چڕە. ئەم ناحیەش وەکو ھەموو ناحیەکانی کەی قەزای شێخان ھەر لە ساڵی شەستەکانەوە دووچاری چەند ھەڵمەتێکی بە عەرەباندن بووەوە بە تایبەتیش دوای ساڵی ١٩٧٥ کە دانیشتوانی کورد ڕاگوێزرانە قەزای ئاکرێ و قەزای بەردەڕەش و کۆمەڵگە بەزۆرە ملێکانی (قەسرۆک و چڕە و کەڵەکچی)، چەند ھۆزێکی عەرەبیان ھێنایە جێگەی کوردان، دوای ڕاپەڕین ناوچەکە ئازادکراو عەرەبە ھاوردەکان گەڕانەوە بۆ دەوری شاری مووسڵ.[4]
ھەروەھا ئێزیدییەکانی دەڤەری باسک لە گوندەکانی(مام رەشا، موسکا، موقبلە، محمودا، بیت نار، باقەسرێ، کیس قەلعە، کەندالا، جروانە) ڕاگوێزرابوونە کۆمەڵگەی (مەھەتێ) و لەوێ نیشتەجێ کرابوون.
سنوری ناحیەی قەسرۆک،
ڕووبەری زەوی داچاندی ئەم ناحیەیە مەزەندە دەکرێت بە (٦٨٫٥٥٣) دۆنم ھەروەھا گەلێک ڕەز و بێستانی لێ ھەیە، ژیانی خەڵکی لەسەر کشتووکاڵە بە زۆری، بەروبوومی زستانەیان بریتییە لە (گەنم، نیسک، نۆک و جۆ و …ھتد)، بەروبوومی ھاوینەیان بریتییە لە (برنج ، تەماتە، کونجی، گوڵەبەڕۆژە و سەوزە) بۆ ئاودێری سوود لە ئاوی ڕووباری خازر و گۆمل وەردەگرن، ھەروەھا سوود لە ئاوی کانی و کانیاو و بیری دەڤەرەکەش وەردەگرن.
سروشتی زەوی ئەم ناحیەیە زۆری دەشتە و درێژەوەبووی (دەشتی ناوکوڕە) ڕووبەرێکی زۆری ناحیەکە پێک دەھێنێت، ھەروەھا ھەندێک دەشتی دیکەی ھەیە وەکو (کفری، سێگرک و مرێبا) ھەروەھا چیاکانی (خێرێ و چپانک) و بڵندایی (مەلکیشان)ی لێیە.
گەلێک شوێنەواری دێرین لە ناوچەکەدا ھەیە، ھەندێک مێژوونووس سەردەمەکەیان دەگێڕنەوە بۆ سەردەمی زەردەشتی وەک (باسفرێ، بیرێ و مێرسیداجەمی) ھەروەھا شوێنەواری دێرینی گوندی (درین)، ھەندێک گردی شوێنەواری ھەیە لە گوندەکانی (زیناڤا، میری، کەلەکچی، گر زەنگل).
لە ڕووی کارگێڕییەوە ئەم ناحیە پێک ھاتووە لە (٧٦) گوند.[7]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.