From Wikipedia, the free encyclopedia
ناحیەی بەرتڵە، (بە عەرەبی: ناحیة برطلة، بە ئینگلیزی: Bartella subdistrict) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای حەمدانیە لە پارێزگای نەینەوا لە ھەرێمی کوردستان لە دەشتی نەینەوا لە عێراق. ناوەندەکەی شارەدێی بەرتڵەیە.[1][2]
ناحیەی بەرتڵە | |
---|---|
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای نەینەوا |
قەزا | حەمدانیە |
بوون بە ناحیە | ١٩٤١ |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٢١٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٨٣ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٢٨٨ مەتر (٩٤٥ پێ) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کورمانجی و گۆرانی)، عەرەبی و تورکمانی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە) و یارسان |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
تا پێکھێنانی دەوڵەتی عێراقی تازە لە ساڵی ١٩٢٦، قەزایەک بە ناوی قەزای حەمدانیە یا قەرەقووش یا باخودیدا نەبوو، بەڵکو باخودیدا(قەرەقووش) گوندێکی گەورە بوو، دیانە یەعقوبییەکان و ھی تری تیادا دەژیان و ڕاستەوخۆ سەر بە مەڵبەندی ناحیەی مووسڵ بوو، بەڵام پاش دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقی ناحیەیەک بەناوی ناحیەی قەرەقووش دامەزرا و سەرەتا خرایە سەر قەزای شێخان، ئینجا خرایە سەر قەزای مووسڵ. لە پەنجاکانیش لەگەڵ پەرەسەندنی ھزری نەتەوایەتی عەرەبی و ھزری بە عەرەباندنی عێراق ناوی گۆڕدرا بە ناحیەی حەمدانیە. لەساڵی ١٩٧٠دا قەزایەکی نوێ بەناوی قەزای حەمدانیە، کە پێکھاتبوو لە ناحیەی قەرەقووش و ناحیەکانی نەمروود و ناحیەی بەرتڵە و ناحیەی کەڵەک، دامەزرا. [4]
سنوری ناحیەی بەرتڵە:
پێکھاتەی دانیشتووانی ناحیەکە بەم جۆرەیە: لێکۆڵینەوە لە پێکھاتەی دانیشتووانی قەزاکە، بە ھۆی کەمبوونی سەرژمێری ڕاستەقینە و دوور لە دەستکاری و ڕاگواستن و بە عەرەباندنە بەردەوامەکانی ناوچە کوردنشینەکانەوە کارێکی ئاسان نییە، بەڵام دەتوانینبڵێین کە لەم نەتەوانە پێک ھاتوون، زۆرینەی بە پلەی یەک کوردەکان و پاشان پلە دوو مەسیحیەکان و دواتر عەرەب و تورکمان.
لە ڕووی کارگێڕییەوە ئەم ناحیە پێک ھاتووە لە (٣٢) گوند.[6]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.