مەگنا کارتا
From Wikipedia, the free encyclopedia
مەگنا کارتا یان پەیمانی مەزن ڕێکەوتێکە لە نێوان جۆن پاشای ئینگلیز و دەستەیەک لە بارۆنەکانی ئینگلیزی. ئەم پەیمانە بوو بە ھۆی کۆتایی پێھاتنی شەڕی نێوان بارۆنەکان و پاشای ئینگلیز. پەیمانی مەزن بەرگری لە زیندانیکردنی بارۆنەکان، پاراستنی مافەکانی کڵێسا، ھاوردنی حکوومەتی قانوون و سنووردارکردنی ڕادەی باجی بارۆنەکان بە پاشای لەخۆگرتبوو. لە ڕووی مێژووییەوە پەیمانی مەزن وەکوو دەقێک چاولێکراوە کە بەری بە توندڕەوییەکانی پاشا گرتووە و ڕەنگە یەکەمین سەرچاوە بووە بۆ دامەزراندنی حکوومتی مەشرووتە لە ئینگلیز.
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (حوزەیران ٢٠١٧) |