مەودا (ئامار)
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە زانستی ئاماردا مەودا (بە ئینگلیزی: Range) ھێما دەکرێت بە بریتییە لە جیاوازی نێوان گەورەترین بەھا و بچووکترین بەھا لە کۆمەڵە پێدراوەکەدا.[1] [2]
بە زمانی ماتماتیک مەودا بریتییە لە:
مەودا یەکێکە لە باشترین پێوەرەکانی پەرتبوون بۆ ئەو داتانەی لە قەبارەی نزمن، بەڵام لە ھەمان کاتدا لە کەموکوڕی بەدەر نییە. کێشەی ئەم پێوەرە ئەوەیە کە لێرەدا تەنھا دوو داتا بەشدارن و باقی داتاکان پشتگوێ خراون، بەم شێوەیە پەرتبوون بەتەواوی دیاری ناکات و ئەگەر داتایەکی پەرتتر ھەبوو، مەودا دروستی پەرتبوونمان پێ نادات. بۆ نموونە لە دوو کۆمەڵە پێدراوی و
مەودا بریتییە لە
, بەڵام داتاکانی کۆمەڵەی یەکەم زۆربەیان لە خوارەوەی ١٠ و داتاکانی کۆمەڵەی دووەم لە دەور و بەری ٣٠٠٠ دەخولێنەوە.