مەم و زین
پەرتووک / From Wikipedia, the free encyclopedia
مەم و زین چیرۆکی ئەوینداریی دڵتەزێنی کوڕێک بە ناوی مەم و کچێک بە ناوی زینە کە ئەحمەدی خانی شاعیری کورد[1][2][3] لە ساڵی ١٦٩٢ لەسەر بنەمای چیرۆکێکی ڕاستیدا بە شێوەزاری کورمانجی کردوویەتی بە مەسنەوییەکی بەنرخ و درێژ. خانی ڕووداوەکانی ناو داستانەکەی سەر لەنوو بەزیاتر لە (٢٥٥٠) دێر ھۆنراوە داڕشتەوە. مەم و زینی ئەحمەدی خانی یەکێک لە بەرھەمە گرینگەکانی وێژەی کلاسیکی زمانی کوردییە. یەکەم جار لە ١٩١٩ لە ئەستەمبوڵ چاپ کراوە. ھەژار شاعیر و نووسەری کورد، ھەر بە ھۆنراوە وەریگێڕاوەتەوە بۆ زاری موکریانی.[4]
زانیاریی خێرا نووسەر, زمان ...
نووسەر | ئەحمەدی خانی |
---|---|
زمان | کوردی |
چەشن | مێژوویی، ڕۆمانسی، تراژیدی |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ١٦٩٢ |
جۆری کتێب | چاپ (ھاردباک و پەیپەرباک) و کتێبی دەنگی |
دایخە
لە ئێستادا گۆڕ و مەزارگەی مەم و زین لە بۆتان بووەتە شوێنێکی دیاری گەشتیاری لەو شارە.[5]