From Wikipedia, the free encyclopedia
مەلا غەفوور دەبباغی ناسراو بە حافزی مەهابادی (لەدایکبووی ١٩٢٧ لە سەقز – مردووی ١٩٩٠ لە مەهاباد) شاعیر و وەرگێڕێکی کورد بوو.
غه‌فوور ده‌بباغی کوڕی دەروێش عەبدوڵڵا ساڵی ١٣٠٦ی هه‌تاوی له شاری سەقز له دایک بووه. بابی چه‌رمچی (ده‌بباغ) بووه و بەهۆی پێشه‌که‌ی ماوه‌یه‌ک پاش له دایک بوونی غه‌فوور له سه‌قز ڕۆیشتووە و ده‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی له شاری بانە گیرساوەتەوە. غه‌فوور له ته‌مه‌نی سێ ساڵه‌ییدا خورێلکه (هاوڵه)ی گرتووە و سۆمای چاوەکانی له ده‌ست داوە. حەوت ساڵانە بووە کە بابی ناردوویەتی لای (میرزا محه‌ممه‌د که‌ریمی مەخروونی) تا قورئان له‌به‌ر کات و ئه‌ویش تا چارده ساڵه‌یی نیوه‌ی له‌به‌ر کردووە. هه‌ر ئه‌و ساڵه‌یش (واته ساڵی ١٣٢٠ی هه‌تاوی) بەهۆی داگیرسانی ئاگری جەنگی جیھانیی دووەم له ئێران‌دا و لاواز که‌وتنی حکوومه‌تی ناوه‌ندی، (محه‌ممه‌د ڕه‌شید خان) له بانه دژ به ده‌وڵه‌ت ڕاوەستاوە و ده‌روێش عه‌بدوڵڵا و بنه‌ماڵه‌که‌ی کۆچیان کردووە بۆ مه‌هاباد. له مه‌هاباد غه‌فوور لەلای (مه‌لا محه‌ممه‌دی حاجی بایزی) کاری ناته‌واوی خۆی ته‌واو کردووە و تا ساڵی ١٣٢٨ هەموو قورئانی له‌به‌ر کردووە و لەکن (قازی محه‌ممه‌دی خزری نزریوه‌یی) بڕێک ده‌رسی فه‌قێیەتی خوێندووە. پاش کووده‌تای عه‌بدوولکه‌ریم قاسم له هاوینی ١٣٣٨ی هه‌تاوی له عێراق، ده‌ستی بە وتنی شیعر بۆ خه‌ڵکی نه‌دار و هه‌ژار کردووە. ساڵی ١٣٥٠ خه‌تی بره‌یل (نووسینی تایبەت بە نابینایان) فێر بووە و کومه‌ڵێ په‌ند و مه‌ته‌ڵۆکه و کورته چیرۆکی کۆ کردووەتەوە که ساواک لێی ئەستاندووە و قه‌ت به خۆی و که‌سی تریشی نەداوەتەوە، دواتر لە ساڵی ١٣٥٦دا حەولی داوە لەسەرڕاوە بیاننوسێتەوە. حافز مەهابادی چوار کەڕت ژیانی هاوسەرگیری پێک هێناوه و خاوەنی کچێک و چوار کوڕ بووه بە ناوەکانی: (کەژاڵ)، (برایم)، (سمایل)، (فایق) و (ڕێبوار). له ئاکامدا له ڕۆژی بیست و یه‌کی گه‌لاوێژی ١٣٦٩ی هەتاویدا کۆچی دوایی کردووە و تەرمەکەیشی لە گۆڕستانی بوداق سوڵتانی شاری مەهاباد بەشی ناوداران و شاعیران بە خاک ئەسپێردراوە.[1][2]
ئەی تەختی هەنێت، تەختی سزا دانە پەری گیان | وەی چاڵی چەنەت قوژبنی زیندانە پەری گیان | |
شمشێری برۆت پارە دەکا جەرگی ئەویندار | خنجێری موژەت قاتڵی لاوانە پەری گیان | |
بسکت شەوەیە، ئاڵی دڵە ڕوومەتی ئاڵت | ئەم خاڵ و خەتەت قابزی سەد گیانە پەری گیان | |
چاوت چەتەیە، پیاوکوژە، سێدارەیە بەژنت | ڕووت ڕێگرە، کەزیەت پەتی خنکانە پەری گیان | |
بەرگێکە بڕاوە بە قەد و قامەتی شۆخت | ئەم جەور و جەفا و خەڵکی بە کوشت دانە پەری گیان | |
لێوت وەکوو یاقووتە، بزەت قووتە، ددانت | مروارییە، یا خۆ دووڕە مەرجانە پەری گیان | |
چاومەستی و تەڕدەستی و ئاشقکوژی و ناز | تەننازی و عەییاری لە تۆ جوانە پەری گیان | |
چاوم نییە، زۆر موستەحەقی خێر و زەکاتم | ماچێ بدە بەم کوێرە بەسزمانە پەری گیان |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.