ناوچەیەکی جوگرافی کە باڵی ڕۆژاوای جیھانی عەرەبی پێکدەھێنێت From Wikipedia, the free encyclopedia
مەغریبی عەرەبی[1] (لە ڕووی مێژووییەوە: وڵاتانی مەغریب، وڵاتی مەغریب، یان بە سادەیی «مەغریب») ناوچەیەکە دەکەوێتە باکووری ئەفریقا و درێژدەبێتەوە لە کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست تا زەریای ئەتڵەسی، و بە شێوەیەکی سەرەکی پێنج وڵات لەخۆدەگرێت: مۆریتانیا، مەغریب، جەزائیر، توونس، لیبیا. ھەروەھا ناوچە ناکۆکەکانی سەحرای ڕۆژاوا (کە زۆربەی لەلایەن مەغریبەوە ژێرڕکێف دەکرێت) و شارەکانی مێلیلا و سیوتا (کە لەلایەن ئیسپانیاوە ژێرڕکێف دەکرێن و بە بەشێک لە مەغریب دادەنرێت) لەخۆدەگرێت، کە ڕووبەری کۆی گشتی نزیکەی ٥،٧٨٢،١٤٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە. تا ساڵی ٢٠١٧ ژمارەی دانیشتووانی ناوچەکە گەیشتە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن کەس. [2]
مەغریبی عەرەبی | |
---|---|
ناو بە زمانی فەرمی | المغرب العربي |
Culture | culture of the Maghreb |
ناوچەی جوگرافی | باکووری ئەفریقا |
پۆتانی شوێن | |
دانیشتووان | ١٠١٬٠٩٥٬٤٣٦ |
لێکۆڵینەوە لەلایەن | Maghreb studies |
ڕووبەر | ٦٬٠٤٥٬٧٤١ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
ئایینی فەرمی | ئیسلام |
ناوچەکە بە زۆرینە یان بە بەشێکی زۆری باکووری ئەفریقا پێناسە دەکرێت کە بەشێکی زۆری بیابانی مەزن لەخۆدەگرێت جگە لە میسر. پێناسەی نەریتی بۆ ناوچەکە کە سنووردار بوو بە چیاکانی ئەتڵەس و دەشتە کەنارییەکانی مەغریب و جەزائیر و توونس و لیبیا، بە بوونی مۆریتانیا و ناوچەی جێناکۆکی سەحرای ڕۆژاوا فراوانتر بووە.
پێش دروستکردنی وڵاتە نەتەوەییە نوێیەکان لە ناوچەکەدا لە ماوەی سەدەی بیستەمدا، «مەغریب» بە گشتی وەک ناوچەیەکی بچووکتر لە نێوان چیاکانی ئەتڵەس لە باشوور و دەریای ناوەڕاست ناودەبرا. ھەروەھا زۆرجار ڕۆژھەڵاتی لیبیای لەخۆگرتبوو، بەڵام مۆریتانیاى نوێى نەگرتەوە. لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەمدا ئەم ناوەی ئێستا بەکارھات بۆ ئاماژەکردن بە ناوچەی کەنارەکانی ڕۆژاوای دەریای ناوەڕاست لە باکووری ئەفریقا بە گشتی، و بۆ جەزائیر و مەغریب و توونس بە تایبەتی.[3]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.