مەسعوود کیمیایی سینەماکار و نووسەری ئێرانی، لە ٧ی ئابی ١٣٢٠ لە دایکبووە. یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی سینەمای ئێران و یەکێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی شەپۆلی نوێی سینەمای ئێرانە. ناوبراو بە نووسەر و دەرھێنەرێکی کاریگەر دادەنرێت کە ڕۆڵێکی گرنگی لە پێکھێنانی ئابووری سینەما لە ئێراندا بینیوە. کیمیایی بە وەستای دروستکردنی پاڵەوان لە سینەمای ئێرانیشدا ناسراوە. بە دروستکردنی فیلمی قەیسەر (١٣٤٨)، دوو جەمسەری سینەما و ھونەر و بازرگانی بەیەکەوە گرێدا و ھاوکات لەگەڵ چەند سینەماکارێکی دیکەدا دەستپێشخەری ئەو قۆناغەی کرد کە شەپۆلی نوێ لە سینەمای ئێراندا ناسرا. زۆربەی بەرھەمەکانی کیمیایی لە چەشنی کۆمەڵایەتی-سیاسیدایە. جگە لە چالاکییە سینەمایییەکان، ئەزموونی نووسینی ڕۆمان و شیعریشی ھەبووە.
مەسعوود کیمیایی | |
---|---|
لەدایکبوون | تاران، ئێران | ٢٩ی تەممووزی ١٩٤١
ھاوسەر | گووگووش، Giti Pashaei |
منداڵ | Poulad Kimiai |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی فارسی |
پیشە | دەرھێنەری فیلم، سیناریۆنووس، مۆنتێر، وەرگەڕ، نووسەر |
بواری کار | نووسین |
پەروەردە | زانکۆی کالیفۆڕنیا |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٦٨ |
سەرچاوەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.