![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/02/Goldbach_partitions_of_the_even_integers_from_4_to_50_rev4b.svg/langckb-640px-Goldbach_partitions_of_the_even_integers_from_4_to_50_rev4b.svg.png&w=640&q=50)
مەزندەی گۆڵدباخ
From Wikipedia, the free encyclopedia
مەزندەی گۆڵدباخ (بە ئینگلیزی: Goldbach's conjecture) لە تیۆریی ژمارەکان و بە گشتی لە بیرکاریدا، یەکێکە لە کۆنترین کێشەکانی بیرکاری کە شی نەکراوەتەوە و نەسەلمێندراوە، بە پێی ئەم مەزندەیە: «ھەر ژمارەیەکی تەواوی جووتی گەورەتر لە ٢ دەتوانرێت بە شێوەی سەرجەمی دوو ژمارەی سەرەتایی بنووسرێت.» بۆ نموونە:
- ٦ = ٣ + ٣
- ٨ = ٣ + ٥
- ١٠ = ٣ + ٧ = ٥ + ٥
- ١٢ = ٧ + ٥
- ...
- ١٠٠ = ٣ + ٩٧ = ١١ + ٨٩ = ١٧ + ٨٣ = ٢٩ + ٧١ = ٤١ + ٥٩ = ٤٧ + ٥٣
- ...
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/3/38/GoldbachConjecture.gif/320px-GoldbachConjecture.gif)
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/d/dd/Goldbach_partitions_of_the_even_integers_from_4_to_28_300px.png)
کریستیەن گۆڵدباخ لە ساڵی ١٧٤٢ی زایینی لە نامەیەکدا کە بۆ لیۆنارد ئۆیلەری ناردووە باسی لێ کردووە. ئەم مەزندەیە لە سەرەتادا بەم شێوە بووە «ھەر ژمارەیەکی گەورەتر لە ٢، دەتوانرێت بە شێوەی سەرجەمی سێ ژمارەی سەرەتایی بنووسرێت.» بەپێی توێژینەوەیەک لە ساڵی ٢٠١٤دا وا دەرکەوتووە مەزندەی گۆڵدباخ بۆ ھەموو ژمارە جووتەکانی بچووکتر لە ٤ × ١٠١٨ ڕاستە.[2]