![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/e/ec/%25D9%2585%25DB%2595%25D8%25AF%25DA%25BE%25DB%2586%25D8%25B4.jpg/640px-%25D9%2585%25DB%2595%25D8%25AF%25DA%25BE%25DB%2586%25D8%25B4.jpg&w=640&q=50)
مەدھۆش
From Wikipedia, the free encyclopedia
حەمە عەلی کوڕی محەمەدی حاجی مستەفای قوربانی(١٩١٩–١٩٩٤)، شاعیری کوردە کە بە ناسناوی ئەدەبی مەدھۆش ناسراوە. ساڵی ١٩١٩ لەشاری سلێمانی لەدایکبووە. باوکی وەفاتی کردووە پێش لەدایکبوونی. مەدھۆش، لەبەر گوزەرانی سەختی بنەماڵەکەی نەیتوانیوە درێژە بەخوێندن بدات. مەدھۆش ھێشتا لاو بووە کە بەھرەی شیعری تیا دەرکەوتووەو لەژێر کاریگەریی گەورە رۆشنبیرەکانی ئەو سەردەمەدا چووەتە دونیای ئەدەبو نووسینەوە. زمانی فارسی و عەرەبی زانیوەو چەند ھۆنراوەیەکی لە فارسی وەرگێڕاوە بۆ کوردی. لە ساڵانی چل و پەنجاکانی سەدەی بیستەم لەسەر نیشتمان پەروەری چەند جارێک توشی بەندیخانە بووە، لە کۆمەڵەی ژ.ک. و پارتی شۆڕش کاری کردووە و لەدامەزرێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە. بەھۆی سەختی ژیانەوە لە ساڵی ١٩٦٩ چووەتە بەغدا تا ناوەڕاستی ساڵی ١٩٨٠ گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی.
![]() | ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/e/ec/%D9%85%DB%95%D8%AF%DA%BE%DB%86%D8%B4.jpg/320px-%D9%85%DB%95%D8%AF%DA%BE%DB%86%D8%B4.jpg)