مێژووی ماتماتیک
From Wikipedia, the free encyclopedia
مێژووی ماتماتیک یان مێژووی بیرکاری بوارێکە لە توێژینەوەکانی بیرکاری و لە پلەی یەکەمدا سەرچاوەی دۆزراوەکان لە بیرکاریدا و لە پلەکانی خوارتر دەچێتە سەر لێکۆلێنەوە و توێژینەوە لەسەر ڕێکارەکانی بیرکاری و نووسراوە تۆمارکراوەکانی پێشوو. بەر لە سەردەمی مۆدێڕن و گەشەی جیھانیی زانیاری، پەرەسەندنی نموونەگەلی بیرکاری بە شێوەی نووسراوە، تەنیا لە چەند بواری تایبەتدا بووە. لەمێژینەترین دەقە بیرکارییەکان وا لە بەردەست دان:
- پلیمپتۆن ٣٢٢ (بیرکاری بابل ١٩٠٠ ساڵ پێش زایین) [2]،
- پاپیروس ڕایند (بیرکاری میسر ١٨٠٠-٢٠٠٠ پێش زایین).
- پاپیروسی مۆسکۆ (بیرکاری میسر ١٨٩٠ پێش زایین).
ھەموو ئەم دەستەواژانە تیشک دەخەنە سەر تیۆرمی پیتاگۆرس، وێدەچێت ئەم تیۆرمە بەناوبانگە کۆنترین و بەربڵاوترین پێشکەوتی بیرکاری بووبێ پاش ژمێرە و ئەندازەی بنەڕەتی.