مێژووی ئەڵمانیا
From Wikipedia, the free encyclopedia
مێژووی ئەڵمانیا باسکردنە لە مێژووی وڵاتی ئەڵمانیا و ئەو ڕوودا و و پێشھاتانەی لە سەدەکانی ڕابردوو لەم ناوچەیە ڕوویداوە بەمەبەستی ئاشنا کردنی نەوەکانی ئێستا بە ڕابردووی ئەم وڵاتە. وشەی ئەڵمانی (دۆیتش) (بە ئەڵمانی: Deutsch) لە زمانی کۆنی ئەڵمانی سەرووە ھاتووە و بە واتای تایبەت بە خەڵکە. لە سەدەی پانزدەھەمی زایینی دا ناوی فەرمی حکوومەتی ئەڵمانیا تۆیتۆنیۆم ڕێگنۆم (بە لاتین: Teutonium Regnum) بوو کە بە واتای حکوومەتی وڵاتە ئەڵمانیایییەکانە. ناوی ئێستای ئەڵمانیا واتە "Deutschland" ھەر لەم وشەوە وەرگیراوە.[1]