مێژووی ئەرژەنتین
ميران / From Wikipedia, the free encyclopedia
مێژووی ئەرژەنتین باسکردنە لە مێژووی وڵاتی ئەرژەنتین و ئەو ڕوودا و و پێشھاتانەی لە سەدەکانی ڕابردوو لەم ناوچەیە ڕویداوە بەمەبەستی ئاشنا کردنی نەوەکانی ئێستا بە ڕابردووی ئەم وڵاتە. بۆیەکەم جار لە ساڵی ١٥٠٢ ئەوروپییەکان پێیان خستە ناوخاکی ئەرژەنتین کە بریتی بوون لە ئیسپانییەکان، داگیریان کردوو وەک بەشێک لە ئیمپراتۆرییەتەکەیان ھەژماڕیان کرد، تاوەکو ساڵی ١٨١٦ کە ئازادی خۆیان ڕاگەیاند، پاشان ڕووبەروی ململانێی ناوەخۆیی بوونەوە لەنێوان بەرەی پاڕێزگاران و لیبرالییەکان لەسەر ئاستی سەربازی و ڕامیاری. لەماوەی دەست بەسەرداگرتنی تاوەکو سەربەخۆیی پێکدادانێکی زۆر ڕووی دا لەنێوان سەربازانی ئیسپانیا و دانیشتوانە ڕەسەنەکەی، ئیسپانییەکان ناویان نابوو بانھۆزی بیابان بۆ لەناوبڕدنیان، بەڵام گەلە ڕەسەنەکە توانی پێگەی خۆی بپاڕێزێت کە بە نەتەوەی سێڵکنام دەناسرێت. لەماوەی ساڵانی ١٨٦٤–١٨٧٠ ئەرژەنتین بەشداری جەنگی ھاوپەیمانی سێ قۆڵی کرد لە دژی پاراگوای شان بەشانی بەڕازیل و ئوروگوای، ئەم جەنگە بەخوێناویترین جەنگی ئەمەریکای لاتین ھەژماڕدەکرێت، کە تێیدا ھاوپەیمانانی سێقۆڵی سەرکەوتن، باراگوای سێ چارەگی دانیشتوانەکەی لەدەست دا، بەجۆڕێک ڕێژەی ڕەگەزی نێڕ تا ئاستی سفر دابەزی لەگەڵ لەدەستدانی ١٥٤٠٠٠ کم چوارگۆشە، کە ھەریەکە لە بەڕازیل و ئەرژەنتین لەنێوان خۆیان دابەشیان کرد.