![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/a/a3/Meryl_Streep_by_Jack_Mitchell.jpg/640px-Meryl_Streep_by_Jack_Mitchell.jpg&w=640&q=50)
مێرل ستریپ
ئەکتەرێکی ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
مێرل ستریپ (لەدایکبووی ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٤٩) خانمەکتەر و بەرھەمھێنەر و گۆرانیبێژێکی ئەمریکییە، زۆر جار لەوەسفیدا دەوترێت «باشترین خانمەئەکتەر لە نەوەی خۆیدا».[1][2] ھەڵگری سێ خەڵاتی ئۆسکارە ھاوکات ٢١ جار پاڵێوراو بووە بۆبردنەوەی ئەو خەڵاتە، ئەمەش بە ڕیکۆرد دادەنرێت. ھەروەھا ڕیکۆردێکی ٣٢ پاڵێوراوبوونی خەڵاتی گۆڵدن گلۆبی ھەیە، لە نێویاندا نۆ جار بەدەستی ھێناوە.[3][4]
![]() ستیرپ لەکۆتایی حەفتاکان | |
لەدایکبوون | ماری لویز ستریپ (١٩٤٩-٠٦-٢٢) ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٤٩ (تەمەن ٧٤ ساڵ) نیو جێرسی، ئەمریکا. |
پیشە | خانمەئەکتەر، دۆبلێر، گۆرانبێژ، بەرھەمھێنەری فیلم، وتەبێژ |
چالاکبوون | ١٩٧١ تاکوو ئێستا |
یار | جۆن کازالی (١٩٧٦–٧٨)؛ مردن |
مناڵ(ەکان) | ھێنری، مامی، گراز و لویزا |
وێبگە | merylstreeponline |
لە ساڵی ١٩٧٧، بۆ یەکەم جار لەفیلمی جولیا (Julia) دەرکەوت بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمی Kramer vs. Kramer بۆ یەکەمین جار خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەکتەری پاڵپشتی بردەوە، دواتریش بەھۆی بەشدارییەکانی لە فیلمی ھەڵبژاردنەکانی سۆفی (Sophie's Choice؛ ١٩٨٢) ھەروەھا لە فیلمی خانمە پۆڵایینەکە (The Iron Lady؛ ٢٠١١) بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەر.
لە ساڵی ٢٠١٠ سەرۆککۆماری ئەمریکا باراک ئۆباما مەدالیای نیشتمانی بۆ ھونەری پێبەخشی.[5] پێش ئەوەش لە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن حکومەتی فەڕەنسا، مەدالیای ڕێزلێنانی لە بواری ھونەر و ئەدەبی فەڕەنسا وەرگرتبوو.[6]