From Wikipedia, the free encyclopedia
میکرۆب، میتەن(میتە واتە بچوک) (بە فەڕەنسی: Microbe) یان وردەئۆرگانیزم (بە ئینگلیزی: Microorganism) یان وردەزیندەوەر بە ئۆرگانیزمێک دەوترێ کە میکرۆسکۆپی بێ (واتە زۆر لەوە بچووکتر بێ کە بە چاوی ئاسایی ببینرێت). بە زانستی توێژینەوەی میکرۆبەکان دەگوترێت میکرۆبناسی (میکرۆبیۆلۆژی). لە ساڵی ١٦٧٥وە، پاش ئەوەی کە ئانتۆنی فان لیوێنھۆک (Anton van Leeuwenhoek) بە میکرۆسکۆپێک کە خۆی دروستی کردبوو میکرۆبەکانی دۆزیەوە، میکرۆبناسی وەکوو بوارێکی زانستی دامەزرا.
زنجیرەی میکرۆبەکان زۆر بەربڵاوە و بریتییە لە بەکتریاکان، کارگەکان، ئارکیا (archaea)، و سەرەتاییەکان (protists)؛ ڕووەکە میکرۆسکۆپیەکان (کە پێیان دەگوترێت کەوزە سەوزەکان)؛ وە ئاژەڵانێک وەکوو پلانکتۆن، پلەناریەن (planarian) و ئامیبا (amoeba).
ھەندێک لە میکرۆبناسەکان ھەروەھا ڤایرۆسەکانیش لە نێو ئەم دەستە دادەنێن، بەڵام ھەندێکی دیکە ڤایرۆسەکان بە نازیندو دەزانن.[1][2] زۆربەی میکرۆبەکان تەکخانەیین (واتە یەک خانەیان ھەیە)، بەڵام ئەمە شتێکی جیھانی نییە، چونکا ھەندێک لە چەندخانەییەکان (فرەخانەییەکان) میکرۆسکۆپین، لە حاڵێکدا کە ھەندێک لە سەرەتاییە تەکخانەییەکان و بەکتریەکان، وەکوو Thiomargarita namibiensis ماکرۆسکۆپین و بە چاوی ئاسایی دەبینرێن.[3]
میکرۆبەکان لە ھەموو بەشەکانی ژینگۆ دا دەژین، کە لەوێ ئاوی شل ھەیە. کەواتە وردئەندامەکان لە نێو خاک، کانیاوە گەرمەکان، لە سەر بنی ئۆقیانووس، لە ئاسمان لە نێو ئاتمۆسفێر و لە نێو دڵی بەردەکانی نێو پێستی زەوی دا ھەن. میکرۆبەکان زۆر گرینگن بۆ دووبارەبەکارھێنانەوەی (ریسایکلینگ) مادە خۆراکییەکان لە ئێکۆسیستەم، چونکا ئەوان وەکوو داڕزێنەر کار دەکەن. بە ھۆی ئەوەی کە زۆرێک لە میکرۆبەکان دەتواننن نیترۆژن جێگیر بکەن، ئەوان بەشێکی بنەڕەتین لە سیکلی نیترۆژن، و توێژینەوەکان لەم دواییانە دەری خستووە کە ئەو میکرۆبانە کە لە ڕێگەی باوە دەگوازرێنەوە دەتوانن دەوریان ھەبێت لە بارین و کەش و ھەوا دا.[4]
ھەروەھا مرۆڤ لە بیۆتێکنۆلۆژی دا لە میکرۆبەکان کەڵک وەردەگرێت، ھەم بە شێوەی کۆنی بەرھەمھێنانی خۆراک و خواردنەوە، و ھەم لە ئەو تێکنۆلۆژیە ئەمرۆژیانەی کە لە سەر بنەمای ئەندازیاریی ژێنێتیک دانراون. بەڵام، میکرۆبە نەخۆشخەرەکان زیانبارن، چونکا ھێرش دەکەنە سەر ئۆرگانیزمەکان، لە نێو ئەوان دا گەورە دەبن و دەبنە ھۆی نەخۆشیھایەک کە میلیۆنھا مرۆڤ، ئاژەڵ و ڕوەک لە ناو دەبات..[5]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.