From Wikipedia, the free encyclopedia
میل می-٢٨ بە(ئینگلیزی: Mil Mi-28) هەلیکۆپتەرێکی جەنگی پێشکەوتووی وڵاتی یەکێتی سۆڤیەت/ڕووسیایە. فڕۆکەکە ڕۆڵێکی بەرچاو دەبینێت لە جەنگ و ھێرشبەری.
فڕۆکەکە لەھەموو کەش و ھەوایەک دا بە باشی کار دەکات، ھەم بۆ شەو دەبێت ھەم ڕۆژ، دوو سەرنشین هەڵدەگرێت و بۆ ھێرش کردنە سەر زرێپۆش و ستونی دوژمن چاڵاکە.
بۆ جێبەجێ کردنی ئەم ئەرکانە زۆر توانایە : 1- پشتیوانی بۆ ھێزی زەمینی چونکا توانایی ئاگربارانێکی باشی ھەیە 2- ئیش کردن وەکوو بەشێک لە ھێزەکانی دژە تانک و دژە زرێپۆش 3- وەکوو بەشێک لە پشتیوانی و ئەجتەرەکانی ھێرش و ئاگربارانی ھەوایی 4- ھێرشی ھەوایی بۆ سەر فڕۆکە و کۆپتەرەکانی دوژمن قوربانییە سەرەکییەکانی ئەم کۆپتەرە: 1- تانکەکان، تۆپخانە و سەیارەکان، سیستەمی دژەھەوایی و پەدافەندی دوژمن 2- زرێپۆشەکان و ھێزەکانی سەر زەوی 3- ھاوەنەکان
کۆپتەرە چەندین جۆری موشەکی دژەتانکی شتورن و ئاتاکا ھەڵدەگرێت، دەتوانێت ١٦ موشەکی دژەتانکی لەسەر سوار بێت. موشەکی شتورم کۆتا-مەودایە و بە دەستوری ڕادیۆیی کۆنترۆڵ دەکرێت. موشەکی ئاتاکا بە تێشکی ڕادیۆیی باریک کۆنترۆڵ دەبێت و کۆتامەوداشی ٨ کیلۆمەترە. مووشەکەکە دەتوانێت زرێی ١٠٠٠ میل ببڕێت.
کەسێک ھەیە ئاگاداری ئەوە بێت کە ئایا بڕیار ھەیە ھیچ لەمانە بە کوردستان بدرێت یا نە؟
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە میل می-٢٨ تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.