From Wikipedia, the free encyclopedia
میرۆسلاڤ جۆزێف کلۆزە( ئەڵمانی: [ˈmiːʁoslaf ˈkloːzə] ( گوێگرتن), بە پۆڵەندی: Mirosław Józef Klose [1]; لەدایکبووی 9ی حوزەیرانی ١٩٧٨) بەڕێوەبەری تۆپی پێی ئەڵمانی و یاریزانی پیشەگەری تۆپی پێ بوو لە هێڵی هێرشبەر ، گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیایە و خاوەنی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین گۆڵی جامی جیهانیی فیفایە بە تۆمارکردنی ١٦ گۆڵ لە ٤ خولی پاڵەوانێتییەکەدا لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٢ تا ٢٠١٤.
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
میرۆسلاڤ کلۆزە | |
---|---|
بە ئەڵمانی: Miroslav Klose | |
لەدایکبوون | Opole، پۆڵەندا | ٩ی حوزەیرانی ١٩٧٨
وڵاتی وەرزش | ئەڵمانیا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Mirosław Marian Klose |
ناوی خوازراو | Miro |
باوک | Josef Klose |
دایک | Barbara Jeż |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئەڵمانی، زمانی پۆڵەندی، زمانی ئیتاڵی، زمانی ئینگلیزی، زمانی فەڕەنسی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ، association football manager، carpenter |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | ھێرشبەر |
شوێنی کار | ڕۆما |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٩٨ |
Coach of sports team | 1. FC Nürnberg |
وەرزش | تۆپی پێ |
خول | بۆندسلیگا |
خەڵاتەکان | German Footballer of the Year، European Golden Shoe، Silbernes Lorbeerblatt، Footballer of the month |
وێبگە | http://miroslavklose.de/ |
سەرەتای یاریکردنی لە یانەی هۆمبۆرگ ٠٨ بوو ، پاشان ڕووی لە یانەی کایزەر سڵاوتن کردووە لە بۆندسلیگا پێش ئەوەی ببێتە یەکێک لە گۆڵکارە بەرهەمدارەکانی خولەکە لەگەڵ یانەی ڤێردەر بریمن ، کە لە ساڵی ٢٠٠٦ خەڵاتی باشترین یاریزانی تۆپی پێی ساڵی ئەڵمانیای پێبەخشرا [2] هەروەها بۆ وەرزی ٠٤-٢٠٠٥ و ٠٥-٢٠٠٦ لایەن گۆڤاری کیکەر ناوی لە پێرستی باشترین یاریزانەکان خولی ئەڵمانیا بوو . [3] [4] ئاستە بەرزەکانی لە ساڵی ٢٠٠٧دا ڕووی لە یانەی بایرن میونشن کرد. لە ماوەی یاریکردنی لەو یانەیە، نازناوی خولی ٢٠٠٧-٢٠٠٨و ٢٠٠٩-٢٠١٠ی بەدەستهێنا. لە ساڵی ٢٠١١ ڕووی لە یانەی لازیۆی خولی ئیتاڵیا کرد و لەوێ نازناوی جامی ئیتاڵیا لە وەرزی ٢٠١٢-٢٠١٣ی بەدەستهێنا و لە کۆتاییدا لە ساڵی ٢٠١٦ دوای پێنج ساڵ لە یانەکەی کۆتایی بە ژیانی وەرزشی هێنا.
کلۆزە بە ئاستە بەرزەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ناسراو بوو . بەشێک بوو لەو پێکهاتەیەی کە جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤ی بەدەستهێنا، پێشتر پلەی دووەمی ( ٢٠٠٢ ) و سێیەم ( ٢٠٠٦ ، ٢٠١٠ )ی لە پێشبڕکێکەدا بەدەستهێنابوو؛ لە لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٠٨ لەگەڵ ئەڵمانیا پلەی دووەمی بەدەستهێنا و لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٢ پلەی سێیەمی بەدەستهێنا. خاوەنی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین گۆڵی جامی جیهانیی فیفایە [5] لە یەکەم جامی جیهانیدا لە ساڵی ٢٠٠٢ پێنج گۆڵی تۆمارکردووە و لە مۆندیالی ٢٠٠٦ لە ئەڵمانیا بە تۆمارکردنی پێنج گۆڵ جارێکی دیکە پێڵاوی زێڕینی بەدەستهێناوە. هەروەها لە جامی جیهانیی ٢٠١٠ چوار گۆڵ و لە جامی جیهانیی ٢٠١٤ دوو گۆڵی تۆمارکرد،هەر لەم پاڵەوانێتییەدا ژمارەی پێوانەیی ڕۆناڵدۆی شکاند کە ١٥ گۆڵی تۆمارکردبوو و لە پێشەنگی لیستی هەموو کاتەکاندا بوو. [6] لە مانگی ئابی ٢٠١٤ ماوەیەکی کەم دوای بەدەستهێنانی جامی جیهانیی ٢٠١٤ وازهێنانی لە یاریی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند. [7]
تەنیا یەک وەرز بۆ ئەم یانە یاری کردووە ئەویش لەوەرزی ١٩٩٨ -١٩٩٩ کە لەو کات ھەموو توانا و ھێزی بەدیار نەکەوتبوو کە لە١٨ یاری یانەکەی تەنیا گۆلێکی تۆمارکردبوو ھەر بۆیەش یانەی ھامبۆڕگ بە بڕێکی کەم فرۆشتیە یانەی کایزەرسڵاوتن
لەگەڵ یانەی کایزەرسڵاوتندا تاڕادەیەکی باش ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد لە کۆی ١٢٠ یاریدا توانی ٤٤ گۆل تۆمار بکات بەڵام دواتر فرۆشرایە یانەی ڤێدەربریمەن بە بڕی تەنیا پێنج ملیۆن پاوەند
بەبڕی ٥ملیۆن پاوەند لە ھامبۆڕگەوە ھاتە ڤێدەربریمەن لەم یانەیە بەتەواوی ئاستی کلۆزە لە ئەوڕووپا و جیھان ڕەنگی دایەوە یانەکانی بایرین میونخ و بەرشلۆنە و ڕیال مەدرید ھەمیشە چاویان لێ بوو بەڵام ئەو لەگەڵ یانەکەی ئاسوودە بوو کە ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ ئەم یانەیە مایەوە لەکۆی ٨٩ یاری ٥٣ گۆلی تۆمارکرد بەمەش بایرین میونخ بەتەواوی کەوتە دوای ئەم یاریزانە بۆ ئەوەی بیخاتە ناو ڕیزەکانیەوە لەمەشەدا سەرکەوتوو بوو .
لەگەڵ یانەی بایرین میونخدا سەرکەوتوو نەبوو چونکە نەیتوانی ڕاھێنەر لەخۆی ڕازی بکات کە زۆربەی کاتەکان لەسەر کورسی یەدەگ دەمایەوە لەگەڵ بایرندا چوار وەرز مایەوە لەکۆی ٩٨ یاری ٢٤ گۆلی تۆمارکرد بەمەش ناوبراو بڕیاری دا یانەکەی بەجێ بێڵێت بۆئەوەی بەشدار بێت لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی لە یۆڕی ٢٠١٢ی پۆلەندا و ئوکراینا و مۆندیالی ٢٠١٤ی بەڕازیل
لەوەرزی ٢٠١٠ -٢٠١١ یانەی بایرین میونشی بەجێھێشت و ڕوویکردە یانەی لازیۆ ی ئیتاڵی لەگەڵ ئەم یانەیە تا ئێستا بەردەوامە و ئەمجارەیان ئاستێکی بەرز گەڕاوەتەوە سەر سکەی جارانی لەکۆی ١٤ یاری ٩ گۆلی تۆمارکردووە و لەڕیزی پێشەوەی گۆلکەرانی کالچیۆیە ...
لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا سەرکردایەتی ھەڵبژاردەکەی کردووە لە مۆندیالی ٢٠٠٢-٢٠٠٦-٢٠١٠ دا توانیویەتی لەم سێ مۆندیالە ١٤ گۆل بکات ، لە مۆندیالی ٢٠٠٦ بە تۆمارکردنی ٥ گۆل توانی ببێتە گۆلکەری پاڵەوانەتیەکە
گۆلەکەری مۆندیالی ٢٠٠٦ ((ئەڵمانیا)) خاوەنی تۆپی زێڕینی مۆندیالی ٢٠٠٦ گۆلکەری خولی ئەڵمانیا لەوەرزی ٢٠٠٦ تۆپی سلڤەر لە ساڵی ٢٠٠٢
خاوەنی ١٧٦ گۆلەکە لەگەڵ سەرجەم ئەو یانانەی کە یاری بۆکردوون خاوەنی ٦٣ گۆلە لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی بەمەش خاوەن زۆرترین گۆلە بۆ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە مێژوودا
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.