میرنشینی ئومولقیوەین
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
میرنشینی ئومولقیوەین (بە عەرەبی: إِمَارَة أم القيوين) یەکێکە لە میرنشینەکانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان[2][3][4] کە لە باکووری ئەم وڵاتەدا ھەڵکەوتووە. دووەم بچووکترین و کەم دانیشتووترین میرنشینی وڵاتەکەیە[3][5][4][6] و لەگەڵ کەنداوی فارس ھاوسنوورە. میرنشینی ئومولقیوەین لە نێوان میرنشینەکانی ڕەئسولخەیمە و شارجە لە کەناری ڕۆژاوادا ھەڵکەوتووە و لە درێژەی ڕێڕەوی بازرگانیی گرنگی نێوان ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ھیندستاندا جێی گرتووە.[7][8] ئومولقیوەین بە ٢٤ کیلۆمەتر کەناری دەریای ھەیە.[6][7][9]
میرنشینی ئومولقیوەین
إِمَارَة أم القیوین ئیمارەتی ئومولقیوەین | |
---|---|
پۆتانەکان: 25°59′11″N 55°56′24″E | |
وڵات | میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان |
کورسی | ئومولقیوەین |
دەسەڵات | |
• جۆر | پاشایەتیی ڕەھای فیدڕاڵی ئیسلامی |
• فەرمانڕەوا | سعوود کوڕی ڕاشید ئەلموعەللا |
• شازادەی جێنشین | ڕاشید کوڕی سعوود کوڕی ڕاشید ئەلموعەللا |
ڕووبەر | |
• گەورەشار | ٧٥٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٩٢ میلی چوارگۆشە) |
• پلە | ٦ەم |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٧) | |
• پلە | ٧ەم |
• گەورەشار | ٧٢٬٠٠٠ |
تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیی (GDP) | |
• تێکڕا | US$ ٠٫٧ ملیارد دۆلاری ئەمریکی (٢٠٢٣) |
ناوچەی کاتی | UTC+٤ |
میرنشینی ئومولقیوەین لە ساڵی ١٧٧٥دا دامەزرا، ئەو کاتە شێخ مەجید ئەلموعەللا ئومولقیوەینی وەکوو شێخنشینییەکی سەربەخۆ دامەزراند.[8] ئێستا ئەم میرنشینە لەلایەن سعوود کوڕی ڕاشید ئەلموعەللا بەڕێوە دەچێت. لە ئێستادا ڕاشید کوڕی سعوود کوڕی ڕاشید ئەلموعەللا شازادەی جێنشینە و عەبدوڵڵا کوڕی ڕاشید ئەلموعەللا جێگری فەرمانڕەوایە. لە ساڵی ٢٠٠٧دا، ژمارەی دانیشتووانی میرنشینەکە ٧٢٬٠٠٠ کەس بووە و ڕووبەرەکەی ٧٧٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە.[10][4][8][11][9]
میرنشینی ئومولقیوەین بەشی سەرەکیی شاری کەناراوی ئومولقیوەین و شارۆچکەی فەلەج ئەلموعەللا لەخۆدەگرێت کە نزیکەی ٣٠ کیلۆمەتر لە کەناراوەکانەوە دوورە.[10][8] ژمارەی دانیشتووانی میرنشینەکە بەپێی سەرژمێریی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥، ٤٩،١٥٩ کەس بووە. شاری ئومولقیوەین پایتەختی میرنشینەکەیە.[7][5][12]
بە پێچەوانەی ھەندێک لە دراوسێکانییەوە، ئومولقیوەین ھیچ دۆزینەوەیەکی بەرچاوی نەوت و گازی لە خاکەکەیدا نەکردووە و پشت بە داھاتی ھۆتێلەکان، پارکەکان، گەشتیاری،[13] ماسیگرتن، چالاکییە بازرگانییە گشتییەکان[14] و ھەروەھا ناوچەی ئازادی ئومولقیوەین[15] ھەڵکەوتوو لە بەندەری ئەحمەد کوڕی ڕاشیددا دەبەستێت.[6]
کۆمەڵێک دەستپێشخەری و ستراتیژی حکوومەت دانراون بۆ ھاندان بۆ گەشەکردنی چالاکییە بازرگانی و پیشەسازییەکان لە میرنشینەکەدا، لەوانە ھەنگاوێکی ساڵی ٢٠١٨ بۆ کەمکردنەوەی کرێی حکوومەت بۆ بازرگانی و دەستبەرداربوون لە غەرامە و پێشێلکارییەکان کە بەسەر ئەو بازرگانانەدا دەگیرێن کە مۆڵەتی بازرگانییان نوێ نەکردبووەوە.[16][6][17]
ساڵ | دان. | ±% |
---|---|---|
١٩٨٠ | ١٢٬٤٢٦ | — |
١٩٨٥ | ١٩٬٢٨٥ | +55.2% |
١٩٩٥ | ٣٥٬٣٦١ | +83.4% |
٢٠٠٥ | ٤٩٬١٥٩ | +39.0% |
٢٠١٠ | ٥٩٬٠٠٠ | +20.0% |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.