![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/e/e0/2019_Mia_Mottley_%2528cropped%2529.jpg/640px-2019_Mia_Mottley_%2528cropped%2529.jpg&w=640&q=50)
میا مۆتلی
From Wikipedia, the free encyclopedia
میا مۆتلی (بە ئینگلیزی: Mia Mottley؛ لە دایکبووی ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٥) سیاسەتوانێکی باربادۆسە،[1] سەرۆک وەزیرانی ئێستای باربادۆسە، و سەرۆکی پارتی کرێکارانی باربادۆسە.[2][3] مۆتلی ھەشتەم کەسە کە وەک سەرۆک وەزیرانی باربادۆس خزمەت بکات و یەکەم ژنە کە ئەو پۆستە وەربگرێت لە مێژووی ئەو وڵاتە.[4] مۆتلی لە چەندین پۆستی وزاری و حکومی کاری کردووە ئەندامی پەرلەمان بووە و دوو جار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی باربادۆس سەرکردایەتی ئۆپۆزسیۆنی کردووە، یەکەمجار لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٠ و دووەمجاریش لە نێوان ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٨، پارتی کرێکارانی باربادۆسی (BLP) بە سەرۆکایەتی مۆتلی لە ھەڵبژاردنە گشتییەکەی ٢٤ی ئایاری ٢٠١٨ ئەو وڵاتەدا سەرکەوتنێکی مێژوویی بەدەست ھێنا ٣٠ کورسی ئەنجومەنی نوێنەران و ٧٢٬٨٪ی دەنگی جەماوەری بەدەستھێنا، کە بەرزترین ڕێژەی دەنگدان بوو لەھەڵبژادنەکان.[5] لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٨ پۆستی سەرۆک وەزیرانی باربادۆسی وەرگرت.
میا مۆتلی | |
---|---|
![]() Mia Mottley en 2019 | |
Mia Mottley ![]() | |
لەدایکبوون | Mia Amor Mottley ![]() ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٥ ![]() باربادۆس ![]() |
زانکۆ | |
پیشە | سیاسەتوان ![]() |
حیزب | Barbados Labour Party ![]() |
خەڵاتەکان |
|
پلە | Member of the House of Assembly of Barbados (١٩٩٤–)، Prime Minister of Barbados (٢٠١٨–)، Minister of Finance of Barbados (٢٠٢٢–)، Minister of National Security of Barbados (٢٠٢٢–) ![]() |
ئەو لەوەتەی ساڵی ١٩٩٤ لە چەند خولێکی یەک لە دوای یەک بووە پەرلەمانتار لە پەرلەمانی باربادۆدس. میا لە ساڵی ١٩٨٦، بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە یاسا وەرگرت لە سکوڵی ئابووری لەندەن.[6]
لە دوای ھەڵبژاردنە گشتییەکەی باربادۆسە لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ گۆڕینی سیستەمی حکومەت لە پاشایی بۆ کۆماری بۆ دووەمجار توانی سەرجەم کورسیەکان بەدەست بھێنێتەوە .[7]