From Wikipedia, the free encyclopedia
مۆڵە ئینسالپی پێکھاتن (بەئینگلیزی: "standard enthalpy of formation" یان "standard heat of formation"، ھێما دەکرێت بە "ΔHfO یان ΔfHO")، ئەو گۆڕانە گەرمیەیە (ئینسالپی) کە ڕوو ئەدات لەئەنجامی پێکھاتنی مۆڵێکی ئاوێتەیەک لەشێوە جێگیرەکەی توخمەکانی و لەپلەی گەرمی °C ٢٥و پەستانی atm ١ دا.[1]
ھەر ئاوێتەیەک بەھای ΔHfO ی دیاریکراوی خۆی ھەیە و بەھای ΔHfOی توخمەکانیش لە جێگیرترین شێوەدا بە سفر دانراوە.
نیشانەی (O) لەسەر ΔHf باری پێوانەیی دەنوێنێت، واتە °C ٢٥و پەستانی atm ١.
ئەو ئاوێتانەی بەھای ΔHfO ـیان سالبە و بەرزە، زۆرتر جێگیرن، بۆ نموونە ΔHfO ی گازی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن زۆر جێگیرە دەکاتە Kj/mol ٣٩٣.٥، بەڵام ئەو ئاوێتانەی کەبەھای ΔHfO ـیان مووجەبە یان کەمێک سالبە ناجێگیرن بۆ نموونە ΔHfO ـی HI دەکاتە Kj/mol ٢٦.٥ بۆیە ناجێگیرە و لەپلەی گەرمی ژووردا شی دەبێتەوە.[1]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.