مۆنیکا بێلووچی
خانمەکتەر و نمایشکاری جلوبەرگی ئیتالی / From Wikipedia, the free encyclopedia
مۆنیکا ئانا ماریا بێلووچی (گۆکردنی ئیتاڵی: [ˈmɔːnika belˈluttʃi]؛ لەدایکبووی ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٦٤) خانمەکتەر و نمایشکاری جلوبەرگی ئیتالییە. بێلووچی دەستی بە کاری نمایشکاری کرد وەک یەکەم پیشەی، بە نمایشکردن بۆ دۆلچ ئاند گابانا و دیۆر، پێش ئەوەی بچێتە سینەمای ئیتالیا و دواتر فیلمە ئەمریکی و فەڕەنسییەکان.
مۆنیکا بێلووچی | |
---|---|
Monica Bellucci | |
گۆکردن | [ˈmɔːnika belˈluttʃi] |
لەدایکبوون | مۆنیکا ئانا ماریا بێلووچی (١٩٦٤-٠٩-٣٠) ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٦٤ (تەمەن ٥٩ ساڵ) چیتا دی کاستێلۆ، ئەمبریا، ئیتالیا |
نەتەوە | ئیتالی |
پیشە | خانمەکتەر نمایشکاری جلوبەرگ |
چالاکبوون | ١٩٧٧–ئێستا (نمایشکار) ١٩٩٠–ئێستا (خانمەکتەر) |
ھاوسەر |
|
مناڵ(ەکان) | ٢ |
ناوبراو ڕۆڵی یەکێک لە بووکەکانی دراکۆلای گێڕا لە فیلمی ڕۆمانسیی Bram Stoker' s Dracula (١٩٩٢) لە دەرھێنانی فرانسس فۆرد کۆپۆلا و ڕۆڵی مالینا سکۆردیا لە فیلمی ئیتالیی ڕۆمانسی و درامیی مالینا (٢٠٠٠). ئەو لە فیلمی ترسناکی Irréversible (٢٠٠٢)دا بوو، و ڕۆڵی ماری مادالێنی گێڕا لە فیلمی درامیی ئینجیلی The Passion of Christ (٢٠٠٤)ی مێڵ گیبسندا.
لە فیلمە خەیاڵییە زانستییەکانی The Matrix Reloaded و The Matrix Revolutionsی ٢٠٠٣دا، ڕۆڵی پێرسفۆنی گێڕا. دواتر ڕۆڵی خۆشەویستێکی بۆندی گێڕا لە فیلمی ٢٠١٥ی سپێکتەری جەیمس بۆنددا.