مۆنتیڤیدیۆ
From Wikipedia, the free encyclopedia
مۆنتیڤیدیۆ (بە ئیسپانی Montevideo) پایتەخت و گەورەترین شاری وڵاتی ئوروگوایە. بەپێی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١١، ناو شارەکە ١٫٣١٩٫١٠٨ دانیشتووی ھەیە (واتە نزیکەی یەک لەسەر سێی دانیشتووانی وڵاتەکە). ڕووبەری شارەکە ٢٠١ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە. مۆنتیڤیدیۆ کەوتووەتە لای کەناراوەکانی باشووری وڵات، واتە باکوری کەناری ڕیۆ دۆ لا پلاتا.[7]
مۆنتیڤیدیۆ
The Very Loyal and Reconquering City of San Felipe y Santiago de Montevideo | |
---|---|
دروشم(ەکان): Con libertad ni ofendo ni temo بە ھەبوونی ئازادی نە سووکایەتی دەکەم، نە دەترسم. | |
پۆتانەکان: 34°53′1″S 56°10′55″W | |
وڵات | ئوروگوای |
ئیدارە | مۆنتیڤیدیۆ |
دروستبوون | ١٧٢٤ |
دامەزرێنەر | بروونۆ مۆریسیۆ دێ زابێلا |
دەسەڵات | |
• جۆر | شارەوانی بەھێز[1] |
• Intendant | کارۆلینا کۆسێ (FA) |
ڕووبەر | |
• پایتەخت | ٢٠١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧٧٫٥ میلی چوارگۆشە) |
• گەورەشار | ١٬٦٤٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦٣٣ میلی چوارگۆشە) |
The ئیدارە area is ٥٣٠ square کیلۆmeter (٢٠٠ sq mi) and the conurbated built-up area ٣٥٠ square کیلۆmeter (١٤٠ sq mi).[3] | |
بەرزایی | ٤٣ مەتر (١٤١ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (سەرژمێریی ٢٠١١)[4] | |
• چڕی | ٦٬٧٢٦ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٧٬٤٢١ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
• شاری | ١٧١٩٤٥٣ |
• ئیدارە | ١٣١٩١٠٨ |
سەرناوی دانیشتوو | montevideano (m) montevideana (f) Montevidean (English)[5] |
ناوچەی کاتی | UTC−٣ (UYT) |
Postal code | ١١#٠٠ & ١٢#٠٠ |
Dial plan | (+598) 2XXX XXXX |
نوانەی گەشەی مرۆیی (٢٠١٧) | 0.841[6] – زۆر بەرز |
شارەکە ساڵی ١٧٢٤ لەلایەن سەربازێکی ئیسپانییەوە بە ناوی بروونۆ مۆریسیۆ دێ زابێلا دامەزرا. دامەزراندنی شارەکە لە میانەی ناکۆکیی ئیسپانیا و پورتوگال لەسەر ناوچەی پلاتین وەک جووڵەیەکی ستراتیژی وا بوو. ھەروەھا، لە ساڵی ١٨٠٧ لەژێر حوکمی بریتانیادا بوو، بەڵام لە کۆتاییدا شارەکە لەلایەن کریۆلۆسی ئیسپانییەوە دەستی بەسەردا گیرایەوە. مۆنتیڤیدیۆ بنکەی بارەگای ئیداریی مێرکۆسوور و ئەلادی، کوتلە بازرگانییە پێشەنگەکانی ئەمریکای لاتینە_پێگەیەک کە لەگەڵ ڕۆڵی برۆکسلی ئەورووپا بەراورد دەکرێت.[8]
ڕاپۆرتی مێرسەر لە ساڵی ٢٠١٩ لەسەر کوالیتیی ژیان، مۆنتیڤیدیۆی لە پلەی یەکەم دانا لە ئەمریکای لاتین، پلەیەک کە شارەکە بەبەردەوامی لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە ھەڵگرییەتی. لە ساڵی ٢٠١٠، مۆنتیڤیدیۆ نۆزدەیەمین گەورەترین ئابووریی ھەبوو لەنێوان شارەکانی کیشوەرەکە و، نۆیەمین داھاتبەدەستھێنەری گەورە بوو لە نێوان شارە سەرەکییەکاندا. لە ساڵی ٢٠٢٠دا، تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیییەکەی بە ٤٩٫٧ ملیار دۆلار خەمڵێنراوە و، ئەمەش ٢٨٫٣٨٥ دۆلار دەکات بۆ ھەر تاکێک.[9]
لە ساڵی ٢٠١٨دا، وەک شارێکی بێتای جیھانی دەستنیشان کرا و چووە ڕیزبەندی ھەشتەم لە ئەمریکای لاتین و ٨٤ەمین لە جیھاندا.[10] مۆنتیڤیدیۆ لە یەکەم جامی جیھانیی فیفا لە ساڵی ١٩٣٠ میوانداریی ھەموو یارییەکانی کرد. ئەم شارە وەک «شوێنێکی پڕجۆشوخرۆشی ھەمەڕەنگی خاون ژیانێکی کولتووریی دەوڵەمەند»[11]و «ناوەندێکی تەکنەلۆجیای گەشەسەندوو و کلتوورێکی کارسازی»، پلەی ھەشتەمی لە ئەمریکای لاتینی لە نوانەی جیھانیی شارە شوێنمەبەستەکانی ماستەرکارد لە ساڵی ٢٠١٣ بەدەست ھێنا.[12] ئەم شارە ناوەندی بازرگانی و خوێندنی باڵا و بەندەری سەرەکییە لە ئوروگوای. ھەروەھا، مۆنتیڤیدیۆ ناوەندی داراییی ئوروگوایە و کۆڵەکەی کولتووریی ناوچەیەکی گەورەشارییە کە ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی ٢ ملیۆنە.