From Wikipedia, the free encyclopedia
مۆزەخانەی ئێمیلی دیکینسۆن (بە ئینگلیزی: Emily Dickinson Museum) ماڵەمۆزەخانەیەکە کە لە دوو خانووی سەرەکی پێک دێت: ماڵی ئێمیلی دیکینسۆن و ئێڤێرگریز. ماڵی ئێمیلی دیکینسۆن ئەو شوێنەیە کە ئێمیلی دیکینسۆن تێیدا لەدایک بووە و گەورە بووە. ئێڤێرگرینز ئەو ماڵەیە باوکی ئێمیلی دیکینسۆن، واتە ئێدوارد دیکینسۆن، سازی کردووە و دواتر ئاستین و سووزان دیکینسۆن تێیدا ژیاون. مۆزەخانەکە دەکەوێتە شاری ئەمھێرست، ماساچووسیتس و ھەمووان دەتوانن سەردانی بکەن.[1]
مۆزەخانەی ئێمیلی دیکینسۆن | |
---|---|
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣ |
ناونراوە لەدوای | ئێمیلی دیکینسۆن |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
دابەشکاریی کارگێڕی | ماساچووسیتس |
جێ | ئەمھێرست |
پۆتانی شوێن | |
ئەندامی | Massachusetts History Alliance |
ستایلی نژیاروانی | Federal architecture |
نیشتەجێ | ئێمیلی دیکینسۆن |
باری کەلەپووری | National Historic Landmark، National Register of Historic Places listed place |
وێبگە | https://www.emilydickinsonmuseum.org/ |
Official shop URL | https://emilydickinsonmuseum.square.site/ |
بنەماڵەی دیکنسۆن مێژوویەکی دوور و درێژیان لەو ناوچەیە بووە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای نیشتەجێبوونی کۆلۆنیالیزمی ئینگلیز لە ناوچەکەدا. ناتانایل دیکنسۆن باپیرە گەورەی ئێمیلی دیکنسۆن یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی شاری ھەدلی لە ویلایەتی ماساچووسیتسی ئەمریکا. ئەو کاری ڕووپێویی زەوییەکانی دەوروبەری ناوچەکەی کردووە. تا سەرەتای سەدەی نۆزدەھەم بنەماڵەی دیکنسۆن بووبوون بە یەکێک لە خاوەنمڵکەکانی ڕۆژھەڵاتی شاری ئەمھێرست. ساڵی ١٨١٣ ساموێل فاولەر دیکنسۆن (١٧٧٥–١٨٣٨) باوەکەورەی ئێمیلی دیکینسۆن ماڵی دیکینسۆنی کردەوە (کە ئیستە بە ماڵی ئێمیلی دیکینسۆن بەناوبانگە).[2] دواتر ساموێل ھەڵشکا و ماڵەکەی لەدەست چوو بەڵام لە نەوەیەکی دوای ئەودا گەڕایەوە دەستی دیکینسۆنەکان.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.