![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/9/9d/Moqtada_al-Sader_in_tehran_2019_%2528cropped%2529_%2528cropped%2529.jpg/640px-Moqtada_al-Sader_in_tehran_2019_%2528cropped%2529_%2528cropped%2529.jpg&w=640&q=50)
موقتەدا سەدر
سیاسەتوان و سەرکردەیەکی شیعەکانی عێراق / From Wikipedia, the free encyclopedia
موقتەدا سەدر (بە عەرەبی: مقتدى الصدر؛ لەدایکبووی ٤ی ئابی ١٩٧٤)[1] سیاسەتوان و سەرکردەیەکی شیعەی عێراقییە. ئەو ڕێبەری پێشووی ڕەوتی سەدر[2] و گرووپی میلیشیای کۆمپانیایاکانی ئاشتییە. لە ساڵی ٢٠١٨، ئەو بە ڕێبەرایەتیی حیزبەکەی چوو ناو ھاوپەیمانیی سائیروون، کە لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠٢١ زۆرترین کورسیی پەرلەمانی بەدەستھێنا.[3]
زانیاریی خێرا موقتەدا سەدر, لەدایکبوون ...
موقتەدا سەدر | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ٤ی ئابی ١٩٧٤ ![]() نەجەف ![]() |
پیشە | Cleric ![]() |
حیزب | ڕەوتی سەدر ![]() |
باوان | |
واژوو | |
![]() | |
پلە | commanding officer ![]() |
دایخە
ئەو تۆمەتبار کراوە کە فەرمانی تیرۆری عەبدولمەجید خۆیی لە ساڵی ٢٠٠٣ داوە، ئەگەرچی موقتەدا سەدر ئەو تۆمەتە ڕەت دەکاتەوە و ھەبوونی ڕۆڵی لەو تیرۆرەدا نەسەلمێنراوە.[4]