![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/f/fe/%25D9%2585%25D9%2581%25D8%25AA%25DB%258C_%25D9%25BE%25DB%258E%25D9%2586%25D8%25AC%25D9%2588%25DB%258E%25D9%2586%25DB%258C%25DB%258C_%25D8%25B4%25D8%25A7%25D8%25B9%25DB%258C%25D8%25B1_1.jpg/640px-%25D9%2585%25D9%2581%25D8%25AA%25DB%258C_%25D9%25BE%25DB%258E%25D9%2586%25D8%25AC%25D9%2588%25DB%258E%25D9%2586%25DB%258C%25DB%258C_%25D8%25B4%25D8%25A7%25D8%25B9%25DB%258C%25D8%25B1_1.jpg&w=640&q=50)
موفتی پێنجوێنی
From Wikipedia, the free encyclopedia
مەلا عەبدوڵڵای توتنچی ناسراو بە موفتی پێنجوێنی ناوی تەواوی عەبدوڵڵا مەلا کەریم (لەدایکبووی ١٨٨١ گوندی بێستانە — مردووی ١٥ی حوزەیرانی ١٩٥٢ سلێمانی)[1] شاعیرێکی کورد بوو، چەندان چەپک ھۆنراوەی نیشتمانپەروەری و ڕێنمایی کۆمەڵایەتی ھەیە، یەکێکە لەو کەسایەتییانەی لە پێنجوێن ھانی خەڵکی داوە بۆ ناردنی منداڵەکانیان بۆ فێرگە بە تایبەتی کچان. ئەم دەستپێکە لە منداڵی خۆیەوە دەستی پێکردووە، بە دەستێک پەیداکاری و بەخێوکاری پیشاندەدا و بە دەستێکی تر ھەڵمەتی قەڵەم و ھەڵگرتنی چرای ڕووناککەرەوەی بیری نەتەوایەتی بەرزکردبۆوە. موفتی بە یەکێ لە ڕەچەشکێنانی ئەو بوارە قوڕاوی و تاریکانە بوو کە ھەنگاونانی قەتیس و قەدەغە کردبوو. موفتی پێشڕەو و پێشەنگی بیرە نوێیەکانی زانستی و پەروەردەی ھاوچەرخ و ڕامیاری سەردەم.[2]