موزەفەرەدین کۆکبری
سەردەمی موزەفەرەدین کوکبری / From Wikipedia, the free encyclopedia
موزەفەرەدین کۆکبری کوڕی زەینەددینی عەلی لە نێو خەڵکی ھەولێر ناسراوە بە سوڵتان موزەفەر (ماوەی ژیانی ١١٥٣ تا ١٢٣٢زایینی). ئەو حاکمی شاری ھەولێر بووە لە سەردەمی سەلاحەدینی ئەییووبی، لە ئێستادا لە شاری ھەولێر شەقامێکی سەرەکی بەناوی سوڵتانەوەیە و پێشتریش بنکەی تەندرووستی بەنێوی ئەو ھەبووە و مەزارگەیەکیشێ بەناوی خۆی، بەڵام ھەندێک کەس پێیان وایە مەزارگەکە گۆڕی خۆی تیا نیە بەڵکوو ھی باوکییەتی.