مناڵدان
From Wikipedia, the free encyclopedia
منداڵدان یان ڕەحم ئەندامێکی سیستمی زاوزێی ڕەگەزی مێوینەی گواندارانە کە تۆلی تێدا دەگوورێ.[1]
مناڵدان لە هەرمێیەکی سەرەوخوار دەچێ کە لە ناوەڕاستی ناوچەی لەگەن لە نێوان میزەڵدان و ڕێکتۆمدا جێی گرتووە. مناڵدان لە تەنە و ملێک پێک دێ کە
زێ لە ناوەوە دەچێتەوە سەری. دیوارەکانی مناڵدان ئەستوور و ماسوولکەییە، لەڕاستیدا ئەم ماسوولکانە، بەهێزترین ماسوولکەی لەشی ژنە، کرژ بوونەوەی ئەم ماسوولکانە لە کاتی زاندا دەبێتە هۆی ژان گرتن و لەدایک بوونی مناڵ(تۆل).
کاتێ ژنێ سکی پڕ نییە، مناڵدانی نزیک 5.7سم درێژ و 5سم پانە و کێشی نزیک 35 گرەمە. بەڵام لە دووگیانیدا ئەم قەبارە و کێشە تا ڕادەیەکی زۆر زیاد دەکا.