مزگەوتی قوبا (بە عەرەبی: مسجد قباء) یەکەم مزگەوتە لەئیسلامدا دروستکرابێت و یەکەم مزگەوتە لە مەدینە دروستکرابێت،[1] دووەم گەورەترین مزگەوتی مەدینەیە دوای مزگەوتی پێغەمبەر،[2] بەھۆی نزیکبوونی مزگەوتەکە لەبیرێکەوە بەناوی قوبا مزگەوتەکە ناونراوە مزگەوتی قوبا. لەلایەن پێغەمبەر دروست کراوە لەکاتی کۆچکردنی لە مەککە بۆ مەدینە،[3][4] و دەکەوێتە باشووری مەدینە، لەلایەن موسڵمانان گرینگییەکی زۆری پێدراوە، لەسەردەمی عوسمان کوڕی عەفان و عومەر کوڕی عەبدولعەزیز و وەلید کوڕی عەبدولمەلیک و خەلیفەکانی دواتر نوێکراوەتەوە و فراوانکراوە. کۆتا فراوانکردنی لەلایەن فەھد کوڕی عەبدولعەزیزبوو، شوێنی نوێژکردنەکەی پێنج ھەزار مەتر دووجایە و ڕووبەری گشتی مزگەوتەکە ١٣٥٠٠ مەتر دووجایە، و ٢٠٠٠٠ نوێژخوێن لەخۆدەگرێت.[5] ( من تطهر في بيته ثم أتى مسجد قباء وصلى فيه كان له كأجر عمرة) ھەرکەسێک لەماڵەوە دەستنوێژ ھەڵبگرێت بێتە مزگەوتی قوبا و نوێژی تێدا بکات، وەک ئەوە وایە عەمرەیەکی ئەنجام دابێت.[6][7]
مزگەوتی قوبا | |
---|---|
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ٠٦٢٢ |
ئایین | ئیسلام |
دامەزرێنەر | محەممەد |
وڵات | عەرەبستانی سعوودی |
دابەشکاریی کارگێڕی | مەدینە |
پۆتانی شوێن | |
نژیاروان | Abdel-Wahed El-Wakil |
ستایلی نژیاروانی | نژیاروانیی ئیسلامی |
سەرچاوەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.