مزگەوتی حەرام
قیبلە و یەکەم شوێنی موسلمانن / From Wikipedia, the free encyclopedia
مزگەوتی حەرام، مەزنترین مزگەوتە لە ئیسلامدا و دەکەوێتە شاری مەککە لە حیجاز لە شانشینی عەرەبی سعودی، کەعبەی پیرۆز لە ناوەڕاستیایەتی کە یەکەم ماڵ بوو بۆ خەڵک لەسەر ڕووی زەوی تا خواپەرستی تیا بکەن بەپێی بیروباوەڕی ئیسلامی، مەزنترین و پیرۆزیترین شوێنە لەسەر ڕووی زەوی لای موسڵمانان، ھەروەھا مزگەوتی حەرام قیبلەی موسڵمانانە لە نوێژەکانیاندا، ناونراوە بە مزگەوتی حەرام لەبەرئەوەی کوشتار تێیدا حەرام کرا دوای ئەوەی پێغەمبەر محەممەد بە سەرکەوتوویی چووە مەککەوە، و موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە نوێژ تێیدا بەرامبەر سەد ھەزار نوێژە.
مزگەوتی حەرەم. | |
---|---|
زانیاری گشتی | |
شار | مەککە، |
مێژووی بیناکردن | ٦٣٨, ١٥٧١ |
بیناسازی | ئیسلامی |
تایبەتمەندییەکان | |
ژمارەی نوێژکەران | 3,000,000 خەمڵاندنەکە لە کاتی وەرزی حەجدایە |
دەستکاری |
لە قورئاندا ھاتووە؛ ﴿إِنَّ أَوَّلَ بَيْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ مُبَارَكًا وَهُدًى لِلْعَالَمِينَ ٩٦﴾ [ئالی عیمران:٩٦] (کوردی: بەڕاستی یەکەم خانە و ماڵ و مەنزڵگەیەک کە بۆ خەڵکی دانرا لەسەر زەوی (بۆ خواپەرستی) ئەوەیە لە مەککەدایە، کە پیرۆزە و ھیدایەت و ڕێنموویی بەخشە بۆ ھەموو خەڵکی جیھان.)
و مزگەوتی حەرام یەکێکە لەو سێ مزگەوتەی کە گەشتیاران ڕووی تێدەکەن، پێغەمبەری ئیسلام محەممەد فەرموویەتی گەشتیاران دەرناچن تەنھا بۆ سێ مزگەوت نەبێت؛ مزگەوتی حەرام، و ئەم مزگەوتە (مەبەستی مزگەوتی پێغەمبەرە)، و مزگەوتی ئەقسا.