From Wikipedia, the free encyclopedia
وەحیدەددین محەممەد کوڕی خەلیفە عەبدول مەجید، یەکێکە لە خەلیفە عوسمانییەکان، لە نێوان ساڵانی ١٨٦١ تا ١٩٢٦ ژیاوە، و حوکمی دەوڵەتی عوسمانی کردووە لە ٤ی تەممووزی ١٩١٨ تا ١ی تشرینی دووەمی ١٩٢٢، لە دوای وەفاتی براکەی محەمەدی پێنجەم ڕەشاد.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
محەممەدی شەشەم | |
سوڵتان محەمەدی شەشەم | |
ناوی سوڵتان | سوڵتان محەمەدی شەشەم |
---|---|
لە دایکبوون | ١٨٦١ |
مردن | ١٩٢٦ |
پێش خۆی | محەمەدی پێنجەم |
دوای خۆی | عەبدول مەجیدی دووەم |
بنەماڵەی فەرمانڕەوا | عوسمانییەکان |
بنەماڵەی پاشایەتی | عوسمانی |
باوک | عەبدول مەجیدی یەکەم |
بیروباوەڕ | ئیسلامی سوننە |
چەند مانگێک دوای ئەوەی دەسەڵاتی وەرگرت تێکشکا لە شەڕا و دوژمنەکانی زۆربەی وڵاتەکەیان داگیرکرد بێجگە لە چەند ناوچەیەک، ساڵی ١٩١٩ ئەتاتورکی ڕاسپارد تا ھەستیت بە گەڕان بەسەر سوپاکانی ئەنادۆڵ، بەڵام ئەتاتورک لە ئەنادۆڵ یاخیبوونی ڕاگەیاند و سوپای بەرگری پێکەوەنا و وەحیدەددین رێکەوت لەگەل داگیرکەرەکان و سوپای خەلیفەیان پێک ھینا بەڵام تێکشکا لە بەرامبەر سوپای بەرگرییدا ساڵی ١٩٢٠ و زۆربەی تاکەکانی چوونە ڕیزی ئەتاتورکەوە و شەڕ بەردەوام بوو لە دژی ھاوپەیمانە ئەورووپیەکان و سەرکەوتن و کۆتایی ھات بە ڕزگارکردنی تورکیا، وەحیدەددین ئیستەنبوڵی بە جێ ھێشت تا ئەوەی ماوە لە ژیانی لە ریفییرای ئیتاڵی بیباتە سەر، و وەفاتی کرد لە شاری سان مارینۆ لە ١٦ی ئایاری ١٩٢٦.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە محەممەدی شەشەم تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.