محەممەد عەبدە
From Wikipedia, the free encyclopedia
محەممەد عەبدە (١٨٤٩–١١ی تەممووزی ١٩٠٥) زانایەکی ئیسلامی میسری، شەرعزان، خواناس، ماسۆنی[1] و نووسەر بوو.[2][3] عەبدە دانەری کتێبی «پەیامی تەوحید»ە (بە عەرەبی: رسالة التوحيد) و تەفسیری قورئانیشی کردوە. قوتابی جەمالەدینی ئەفغانی بوو.
محەممەد عەبدە | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٨٤٩ |
مردن | ١١ی تەممووزی ١٩٠٥ |
نەتەوە | میسر |
ڕەچەڵەک | تورک، میسری، کورد |
کارە دیارەکان | پەیامی تەوحید |
مامۆستاکان | جەمالەدینی ئەفغانی |
محەممەد عەبدە لە ١٨٤٩ لە دایکێکی میسری و باوکێکی تورک[4] لەدایک بوە لە سێگۆشەی نیل، ھەروەھا ڕەچەڵەکی کوردیشی ھەبوە.[5] خێزانەکەی لە خانەدانەکانی میسر بوون. باوکی بەشێک بوو لە ئومەد یان خێڵی دەسەڵاتدار. دایکی بەشێک بوە لەوانەی بە «ئەشرەف» ناسرابوون. لە ناوچەی تەنتە لە قوتابخانەی تایبەتدا پەروەردە کرابوو. کاتێ بوە ١٣ ساڵ، نێردرابوە مزگەوتێکی ئەحمەدی، کە یەکێک بوە لە دامەزراوە گەورەکانی میسر. دوای ماوەیەک عەبدە لە مزگەوت ڕادەکات و خێزان پێکەوە دەنێت. دوای ماوەیەکی کەمیش لە خێزان دروستکردن دیسانەوە دەگەڕێتەوە مزگەوتەکەی لە تەنتە.