![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/03/%25DA%2598%25DB%2595%25D9%2586%25DB%2595%25DA%2595%25D8%25A7%25DA%25B5%25DB%258C_%25D9%25BE%25D8%25A7%25DB%258C%25DB%258C%25D8%25B2.jpg/640px-%25DA%2598%25DB%2595%25D9%2586%25DB%2595%25DA%2595%25D8%25A7%25DA%25B5%25DB%258C_%25D9%25BE%25D8%25A7%25DB%258C%25DB%258C%25D8%25B2.jpg&w=640&q=50)
محەممەد عومەر عوسمان
شاعیرێکی کورد / From Wikipedia, the free encyclopedia
محەممەد عومەر عوسمان (لەدایکبووی ١٩٥٧[1] — مردووی ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩)[2] ناسراو بە ژەنەڕاڵی پاییز شاعیر و نووسەرێکی کورد بوو. محەممەد لە ساڵی ١٩٥٧ لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە سلێمانی تەواو کردووە بۆ خوێندنی کۆلێژ ڕووی کردۆتە شاری بەغداد و ھەر لە تەمەنی لاوییەوە دەستی داوەتە پەرتووک خوێندنەوە. لە ساڵی ١٩٧٥ دەستی کردووە بە نووسین و بڵاوکردنەوەی ھۆنراوەکانی.[4][5][6]
زانیاریی خێرا محەممەد عومەر عوسمان, لەدایکبوون ...
محەممەد عومەر عوسمان | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | محەممەد عومەر عوسمان ١٩٥٧ سلێمانی، باشووری کوردستان[1] |
مردن | ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩(٢٠١٩-١٠-٢٢) (٦١–٦٢ ساڵ ژیاوە) سلێمانی، باشووری کوردستان[2] |
گۆڕ (گڵکۆ) | گۆڕستانی سەیوان، سلێمانی، باشووری کوردستان[3] |
ناوی قەڵەم | ژەنەڕاڵی پاییز |
پیشە | ھۆنەر، نووسەر |
بابەت | ھۆنراوە |
ساڵانی چالاکی | ١٩٧٥–٢٠١٩ |
دایخە