![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/c/c1/Mo_Salah_2018.png/640px-Mo_Salah_2018.png&w=640&q=50)
محەممەد سەلاح
یاریزانی تۆپی پێی میسری / From Wikipedia, the free encyclopedia
محەممەد سەڵاح غالی لەدایکبووی ١٥ی حوزەیرانی ١٩٩٢، یاریزانی تۆپێی پێی ھەڵبژاردەی میسر و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزییە. سەڵاح لە ھێڵی ھێرشبردن یاری دەکات. لەئێستادا محەممەد سەڵاح وەک یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی تۆپی پێ دادەنرێت، سەڵاح ناسراوە بە خێرایی، بڕین و گۆڵکار.
![]() سەڵاح لەگەڵ میسر لە جامی جیهانیی فیفای ٢٠١٨ | ||||||||||||||||||
زانیاری کەسایەتی | ||||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ناوی تەواو |
محەممەد سەڵاح حامد مەحڕووس غالی تەھا | |||||||||||||||||
ڕێکەوتی لەدایکبوون | ١٥ی حوزەیرانی ١٩٩٢ (٢٨ ساڵە) | |||||||||||||||||
شوێنی لەدایکبوون |
گوندی نەجریج، شاری بەسیون، پارێزگای غەربیە لە میسر | |||||||||||||||||
باڵا | ١٫٧٥ م (٥ پێ ٩ ئینج) | |||||||||||||||||
جێگای یاریکردن | هێرشبەر | |||||||||||||||||
زانیاریی یانە | ||||||||||||||||||
یانەی ئێستا | لیڤەرپوول | |||||||||||||||||
ژمارەی یانە | ١١ | |||||||||||||||||
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | ||||||||||||||||||
ساڵەکان | یانەکان | یاری† | (گۆڵ)† | |||||||||||||||
٢٠١٠–٢٠١٢ | ئەلموکاولوون | ٣٨ | (١١) | |||||||||||||||
٢٠١٢–٢٠١٤ | بازل | ٤٧ | (٩) | |||||||||||||||
٢٠١٤–٢٠١٦ | چێڵسی | ١٣ | (٢) | |||||||||||||||
٢٠١٥ | فیۆرێنتینا (خواستن) | ١٦ | (٦) | |||||||||||||||
٢٠١٥–٢٠١٦ | ڕۆما (خواستن) | ٣٤ | (١٤) | |||||||||||||||
٢٠١٦–٢٠١٧ | ڕۆما | ٣١ | (١٥) | |||||||||||||||
٢٠١٧ - ئێستا | لیڤەرپوول | ١٥٣ | (١٠٣) | |||||||||||||||
هەڵبژاردەی نیشتمانی‡ | ||||||||||||||||||
٢٠١٠–٢٠١١ | میسر ژێر ٢٠ ساڵان | ١١ | (٣) | |||||||||||||||
٢٠١١–٢٠١٢ | میسر ژێر ٢٣ ساڵان | ١١ | (٤) | |||||||||||||||
٢٠١١- ئێستا | میسر | ٧٣ | (٤٥) | |||||||||||||||
خەڵاتەکان
| ||||||||||||||||||
† یاری (گۆڵ). |
لە جامی جیھانیی ٢٠١١ بۆ تەمەنی ژێر ٢٠ ساڵان یاری بۆ ھەڵبژاردەی میسر ئەنجامداوە، ھەروەھا لە یارییەکانی ئۆلەمپیادی ٢٠١٢ی لەندەن بەشداربووە. لە ئاستی یانەکانیش لە یەکەم وەرزی بۆ یانەی بازلی سوویسری بووەتە پاڵەوانی خوولی سوویسرا. سەڵاح یاری بۆ یانەکانی چێڵسی، وە بەشێوەیەکی خواستنیش بۆ یانەی ڕۆما و فیوۆرتینا ئەنجامداوە. لە ساڵی ٢٠١٧ەش گواسترایەوە بۆ یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی.
لە وەرزی ٢٠١٦–٢٠١٧، بە ئاستە بەرزەکەی ڕابەرایەتی یانەی ڕۆمای کرد و توانیان لە خوولی ئیتالی پلەی دووەم بەدەستبھێنن. دوای ئەوە سەڵاح گەڕایەوە ئینگلتەڕا، بۆ ئەوەی بۆند لەگەڵ لیڤەرپوول واژوو بکات بەبڕی ٣٦٫٩ میلیۆن پاوەند. لەدووەم ئەزموونیدا لە پرێمەرلیگ، سەڵاح توانی جێگای خۆی بکاتەوە لە ھێڵی ھێرشبردنی یانەکە. سەڵاح توانی ژمارەیی پێوانەیی پرێمەرلیگ بشکێنێت بەتۆمارکردنی ٣٨ گۆڵ لە یەک وەرزی یاریکردندا و خەڵاتی لاپچینی زێڕی گۆڵکاری بردەوە. سەڵاح لە ساڵی ٢٠١٨ بە سێیەم باشترین یاریزانی جیھان ھەڵیژێردرا.