From Wikipedia, the free encyclopedia
محەممەد ڕیکان حەدید حەلبووسی (بە عەرەبی: محمد ريكان حديد الحلبوسي؛ لەدایکبووی ٤ی کانوونی دووەمی ١٩٨١)[1] سیاسەتوانێکی عێراقی و سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانە، کە لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھەتا ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئەو پۆستەی پێبووە. حەلبووسی پێشتر لە ٢٩ی ئابی ٢٠١٧ ھەتا ئەوەی بووە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پارێزگاری ئەنبار بوو. ئەو سەرۆکی حیزبی تەقەدوومە.
محەممەد حەلبووسی محمد الحلبوسي | |
---|---|
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران | |
لە پۆستدا بووە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ – ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ | |
پێشینە | سەلیم جەبووری |
پاشینە | موحسین مەندەلاوی (بەوەکالەت) |
پارێزگاری ئەنبار | |
لە پۆستدا بووە ٢٩ی ئابی ٢٠١٧ – ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ | |
سەرۆک کۆمار | فوئاد مەعسووم |
دەستنیشان کراوە لەلایەن | ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار |
پێشینە | سوھەیب ڕاوی |
پاشینە | عەلی فەرحان دولەیمی |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | کەرمە، ئەنبار، عێراق | ٤ی کانوونی دووەمی ١٩٨١
نەتەوە | عێراقی |
پارتی سیاسی | حیزبی تەقەدووم |
نیشتەجێ | بەغدا، عێراق |
خوێندن لە | زانکۆی موستەنسریە |
پیشە | سیاسەتوان |
کار | ئەندازیار |
حەلبووسی لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی ٢٠١٤، کورسییەکی بەدەستھێنا. لە ٢٩ی ئابی ٢٠١٧، ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار بە زۆرینەی دەنگ حەلبووسی کردە پارێزگار.
محەممەد حەلبووسی لە ٤ی کانوونی دووەمی ١٩٨١ لە کەرمە، شارۆچکەیەکی پارێزگای ئەنبار، عێراقی بەعسی لەدایکبوو. ئەو لە بازرگانی چالاک بوو ھەتا ئەوەی کە لە ساڵی ٢٠١٤ چوو ناو جیھانی سیاسەتی عێراق.[2][3][4][5][6][7][8][9][10][11]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.