نووسەری کورد From Wikipedia, the free encyclopedia
محەممەد ئوزون (١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٣ لە سێوەرەگ، ڕحا - ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ لە ئامەد) نووسەر و ڕۆماننووسی کورد بوو.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
لەوانەیە ئەم وتارە پێویستی بە بەسەرداچوونەوەی ڕێزمان، ڕێنووس، یان شێواز بێت. |
محەممەد ئوزون | |
---|---|
لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٣ سێوەرەگ، ڕحا، باکووری کوردستان |
مردن | ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ ئامەد، باکووری کوردستان |
شوێنی گۆڕ | گۆڕستانی ماردینکاپی، ئامەد |
پیشە | نووسەر، ڕۆماننووس |
زمان | کوردی |
نەتەوە | کورد |
محەممەد ئوزون ١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٣ لە سێوەرەگ لە پارێزگای ڕحا لە باکووری کوردستان لە دایک بوو. ئوزون دامەزرێنەری ڕێکخراوی پێنووسی کورد لە سوید، خاوەنی حەوت ڕۆمانە بە زمانی کوردی کە یەکەم ڕۆمانی بە ناوی تۆ لە ساڵی ١٩٨٥ بڵاوکردەوە. ھەروەھا ئەو گەلێک لێکۆڵینەوە و ھەڵبەستی نووسیوە و بڵاوی کردۆتەوە، کە یەکێک لە ھەڵبەستە درێژەکانی بە ناوی "دەستانا عەگیدەکی" لەلایەن ھونەرمەند جوان حاجۆ کراوەتە گۆرانی. ئەو جگە لە زمانی کوردی، گەلێک بەرھەمی بە زمانەکانی ئینگلیزی، سویدی و تورکیش نووسیوە.
ھەندێک لە توێژەران، ئەو وەک سەرکێشی ڕۆمانی کوردی مۆدێرن دەپەژرێنن و بەرھەمی ئەو لە ڕیزی ئەو بەرھەمانەن کە زۆر دەخوێندرێنەوە و خوێنەرانێکی زۆر حەزی پێ دەکەن، بە تایبەتی ڕۆمانەکانی "سیا ئەڤینێ" و " ڕۆنی مینا ئەڤینێ، تاری مینا مرنێ" گەلێک بەرچاوترن و ئەم دوو ڕۆمانەی بۆ گەلێک زمانی بیانی وەرگێڕدراونەتەوە. ئوزون بە ھۆی خەبات و نووسین بە زمانی کوردی، چەند جاران لە لایەن دەستەڵاتی تورکان خرایە بەندیخانەوە و ھەر بە ھۆی ئەم کێشەوە، ھاوینی ساڵی ١٩٧٧ێ باکووری کوردستانی بەجێ¬ھێشت و بۆ ساڵانێکی دوور و درێژ لە وڵاتی سوید مایەوە. لە سوید ئەندامی کارای "پێنی سوید" بوو و ساڵی ٢٠٠١، خەڵاتی Torgny Segerstedtی سویدی وەرگرت. ساڵی ٢٠٠٥ گەڕایەوە باکوور و ھەر لە کۆتایی ئەم ساڵەدا کۆڕێکی ڕێزلێنان لە لایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێری پایتەخت بۆ ئوزون بەڕێوە چوو.
٢٩ی گوڵانی ٢٠٠٦ دەرکەوت کە ئوزون تووشی نەخۆشی شێرپەنجەیە و سەرەتا لە نەخۆشخانەی زانکۆی کارۆلینسکی ستۆکھۆڵم خەوێندرا و پاشان و بۆ چارەسەری چوو بۆ ئامریکا.
ئوزون ١١ی ڕەزبەری ساڵی ٢٠٠٧ لە نەخۆشخانەی ئامەد کۆچی دوایی کرد.
کوردی:
ئینگلیسی:
بە ئەڵمانی:
بە سویدی:
بە تورکی:
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.