From Wikipedia, the free encyclopedia
مایکل بنیامین بەی (لەدایکبووی ١٧ی شوباتی ١٩٦٥)[1] دەرھێنەر و بەرھەمھێنەری سینەمایی ئەمریکییە. ئەو زیاتر بە فیلمە ئەکشنەکانی کە بوودجەیەکی زۆرە، و بەکارھێنانی بەرفراوانی کاریگەرییە تایبەتەکانی ناسراوە، لەوانەش نمایشکردنی بەردەوامی تەقینەوەکان کە لە کارەکانیدا دەبینرێت.[2][3] ئەو فیلمانەی کە بەرھەمی ھێناوە و دەرھێنانی بۆ کردووە بریتین لە فیلمی ئارماگدۆن (١٩٩٨)، پیرڵ ھاربەر (٢٠٠١) و فرەنچایزی ترانسفۆرمەرز (٢٠٠٧-ئێستا) کە داھاتی زیاتر لە ٧٫٨ ملیار دۆلاری لە سەرانسەری جیھاندا بەدەستھێناوە، ئەمەش وای کردووە ببێتە یەکێک لە سەرکەوتووترین دەرھێنەرە بازرگانییەکان.[4][5] سەرەڕای سەرکەوتنی بازرگانی لە بۆکس ئۆفیسدا، بەڵام بەگشتی کارەکانی بای لەلایەن ڕەخنەگرانی فیلمەوە چاوپۆشی لێدەکرێت.
مایکڵ بەی | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Michael Bay | |
لەدایکبوون | لۆس ئانجلەس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ١٧ی شوباتی ١٩٦٥
ناوی کاتی لەدایکبوون | Michael Benjamin Bay |
زمانی زگماکی | ئینگلیزی |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
زمانی نووسین | ئینگلیزی |
پەروەردە | Wesleyan University، Crossroads School for Arts & Sciences، Art Center College of Design |
دانیشتووی | مەیامی |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٨٦ |
ئایین | جوولەکایەتی |
فیلمۆگرافی | Michael Bay filmography |
چەشن | فیلمی ئەکشن |
خەڵاتەکان | Michael Bay |
وێبگە | https://michaelbay.com |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.