ماکۆ (کارەکتەر)
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
ماکۆ (بە چینی: 馬高؛ Mǎ Gāo) کارەکتەری سەرەکی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنی ئەفسانەی کۆرایە، لەسەر پەخشی نیکلۆدیۆن کە لە ساڵی ٢٠١٢ تا ٢٠١٤ پەخشکرا، دروست کراوە لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ. ماکۆ ئاگر ملکەچپێکەرە، ھەروەھا توانای ئەوەی ھەیە ڕەشەبا و ڕووناکی دروست بکات. ناوی کارەکتەرەکە وەک ڕێزێک بۆ ماکۆ ئیواماتسۆی کۆچکردوو ناونراوە کە دەنگی کارەکتەری ئایرۆ بوو لە دوو وەرزی سەرەتای زنجیرەی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا.[1]
ماکۆ | |
---|---|
کەسایەتیی ئەفسانەی کۆرا | |
یەکەم دەرکەوتن | وەرزی یەکەم |
دروستکراوە لەلایەن | مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ برایان کۆنێتزکۆ |
زانیاریی ناو-گەردوونی | |
نەژاد | مرۆڤ |
ڕەگەز | نێر |
پیشە |
|
خێزان |
|
نەتەوە | کۆماری یەکگرتووی نەتەوەکان، نەتەوەی ئاگر |
ملکەچپێکردنەکان | ئاگر، ڕووناکی |
ماکۆ و برا بچووکەکەی بۆڵین لە شەقامەکانی شاری کۆمار وەک ھەتیو گەورە بوون. لە ڕووی جەستەیییەوە، ماکۆ خاوەنی باڵایەکی بەرز و ڕێکە و کەشخەیە. ماکۆ لە دوو وەرزی یەکەمی ئەفسانەی کۆرا، خۆشەویستی کۆرایە، بەڵام لە کۆتایی وەرزی دووەمدا بڕیار دەدەن کە تەنیا وەک ھاوڕێ بمێننەوە.[2] ماکۆ وەک کەسایەتی سەرەکی لە زۆر دیمەنی زنجیرەکە دەرکەوتنی ھەبووە، لە وەرزەکانی دووەم و سێیەم پیشەی پۆلیسی لە شاری کۆمار تاقی دەکاتەوە و وەک پاسەوانی پاشای داھاتووی شانشینی زەوی دیاری دەکرێت.[3][4][5][6]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.