ماڕک زەکەربێرگ
From Wikipedia, the free encyclopedia
ماڕک ئیلییەت زەکەربێرگ (بە ئینگلیزی: Mark Elliot Zuckerberg؛ لەدایکبووی ١٤ی ئایاری ١٩٨٤) بەڵێندەری ئینتەرنێت و خێرخوازێکی ئەمریکییە. ھەروەھا یەکێکیشە لە چوار دامەزرێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، لە ئێستادا سەرۆکی لیژنە و سەرۆکی جێبەجێکارە. لە ساڵی ٢٠١٠دا، گۆڤاری تایم ماڕک زەکەربێرگی لە پلەی یەکەمدا دانا لە ١٠٠ کەسایەتیی کاریگەری جیھانی ئەو ساڵەدا.[4][5][6] ماڕک لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٢دا لەگەڵ پریسیلا چان ژیانی ھاوسەرگیریی پێکھێنا و ژنەکەشی دەرچووی کۆلیژی پزیشکییە لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە سان فرانسیسکۆ، و پێشتر لە زانکۆی ھارڤارد یەکتریان ناسیوە.[7]
زانیاریی خێرا ماڕک زەکەربێرگ, لەدایکبوون ...
ماڕک زەکەربێرگ | |
---|---|
لەدایکبوون | ماڕک ئیلییەت زەکەربێرگ (١٩٨٤-٠٥-١٤) ١٤ی ئایاری ١٩٨٤ (تەمەن ٤٠ ساڵ) نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
پەروەردە | زانکۆی ھارڤارد (بێ بڕوانامە) |
پیشە |
|
چالاکبوون | ٢٠٠٤–ئێستا |
ناسراوە بە | دامەزرێنەری و بەڕێوەبەری فەیسبووک |
کار | |
ئایین | بێخوایی (پێشتر)[2] جوولەکە[3] |
ھاوسەر | پریسیلا چان (ھاوسەرگیری ٢٠١٢) |
مناڵ(ەکان) | ٢ |
خزمەکان | ڕەندی زەکەربێرگ (خوشک) دۆنا زەکەربێرگ (خوشک) |
وێبگە | facebook |
واژوو | |
دایخە