From Wikipedia, the free encyclopedia
ماچەکە (بە ئەڵمانی: Der Kuss) تابلۆیەکی ڕۆنیی سەر کانڤاسە کە گەڵای زێڕ و زیو و پلاتینیۆمی تیا زیادکراوە لەلایەن نیگارکێشی ھێماگەر، گوستاڤ کلیمتی نەمسایی.[2] تابلۆکە لە ساڵانی ١٩٠٧ و ١٩٠٨دا کێشراوە، کە زانایان پێی دەڵێن «سەردەمی زێڕین».[3] لە ساڵی ١٩٠٨ لەژێر ناوی Liebespaar (خۆشەویستان)[4] وەک لە کەتەلۆگی پێشانگاکان، نمایشکرا. تابلۆکە ژن و مێردێک نیشان دەدات کە یەکتریان لە باوەش گرتووە، جەستەیان لە جل و بەرگی جوانی ورد و درشتدا تێکەڵ کراوە و بە شێوازێک ڕازاوەتەوە کە کاریگەری شێوازی ھونەریی نوێی ھاوچەرخی لەسەرە.
ئێستا تابلۆکە لە پێشانگای مۆزەخانەی ئۆستێرایشی بێلڤێدرێ لە بێلڤێدرێ، ڤیێنا ھەڵواسراوە و بە شاکارێکی ھونەریی جیاخوازی ڤیێنا دادەنرێت و بە بەناوبانگترین و گرنگترین کارەکانی کلیمت دادەنرێت.[5][6][7]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.