مانگا (کۆمیک)
چیرۆکی نەخشێندراوی ژاپۆنی / From Wikipedia, the free encyclopedia
مانگا (بە ژاپۆنی:Manga 漫画) نووسینی نەخشێندراوی ژاپۆنین، کە پەیوەندیان بە ستایلێکی بە ناوبانگی سەدەی نۆزدەھەمی ژاپۆنەوە ھەیە. مێژوویەکی درێژ و ئاڵۆزیان لە تابلۆی کۆنی ژاپۆنیشدا ھەیە. لە ژاپۆن، خەڵکی ھەموو جۆرە تەمەنێک مانگا دەخوێننەوە. نموونەیەکی ئەم جۆرە زنجیرەیە، زنجیرەی تێنووسی مەرگە، یاخود گینتاما. جۆرەکانی مانگا پێکھاتوون لە (ئەکشن، خەیاڵی زانستی، بیزنس، کۆمیدیا، درامای مێژوویی، سامناک، خۆشەویستی، فەنتازیا، زانستی دروستکراو، وەرزشی، یاری، سێکسواڵیتی، و کۆمەڵایەتی.
ئەم وتارە سەبارەت بە چیرۆکە نەخشێندراوەکانی مانگا نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە مانگا (ڕوونکردنەوە).