ماشاو
From Wikipedia, the free encyclopedia
ماشاو، ئاومرواری، ئاوی سپی یان کەتەراکت (بە ئینگلیزی: cataract) جۆرێک نەخۆشی چاوە کە بەرچاو لێڵ دەکا[1].
ئەم نەخۆشییە بە لێڵ بوونی نیسکەی چاو دەست پێ دەکا و لەگەڵ زۆربوونی لێڵی، چاو کز دەبێ و سۆمای نامێنێ. بەڵام لە ئێستادا ئەم نەخۆشییە لە کاتی گەیشتندا، بە نەشتەرگەرییەکی سادە چارەسەر دەکرێت.[2]
ماشاو | |
---|---|
ICD-10 | H25-H26, H28, Q12.0 |
ICD-9 | 366 |
بنکەدراوەی نەخۆشییەکان | 2179 |
مێدلاین پلەس | 001001 |
ئی مێدیسین | article/1210914 |
ماشاو بە ھێواشی گەشە دەکات و دەکرێت کار لە یەک یا ھەردوو چاو بکات. لە نیشانەکانی ماشاو: کال بوونەوەی رەنگەکان، لێل بینین، کێشە لەگەل روناکی گەش و کێشەی بینین بە شەو. ئەمە دەبێتە ھۆی دروستبونی کێشە لە کاتی لێخورینی ئۆتۆمبێل، خوێندنەوە، یاخود ناسینەوەی خەلک. بینینی لاواز بە ھۆی ماشاوەوە ئەگەری بەربوونەوەو خەمۆکی زیاد دەکات. نیوەی حالەتەکانی کوێر بوون و لە ٣٣٪'ی لاوازبونی بینین لە سەرانسەری دونیا بە ھۆی ماشاوەوەن.
بە شێوەکی گشتی ماشاو بە ھۆی گەورەبوونی تەمەن روو ئەدات بەلام ھەندێک جار زەبر و کەوتنەبەر بۆ تیشکدانەوەش ئەگەری ئەوەیان ھەیە ببنە ھۆ بۆ گەشەپێدانی ماشاو. ھۆیەکانی مەترسی شەکرە، کێشانی جگەرە، بەرکەوتنی خۆری درێژخایەن، لەگەل ماددە کحولیەکان دەگرێتەوە. کەلەکە بوونی پرۆتین یاخود بۆیەی زەرد-قاوەیی لە ھاوێنەی چاو کەوا گواستنەوەی رووناکی بۆ تۆری چاو کەم دەکات، بە میکانیزمی سەرەکی ماشاو دادەنرێت. دەستنیشانکردنەکەی بە پشکنینی چاو ئەنجام دەدرێت.
خۆ پاراستن بەکارھێنانی چاویلکەی خۆر و دوور کەوتنەوە لە جگەرە کێشان دەگرێتەوە. نیشانە سەرەتایییەکانی ماشاو بە بەکارھێنانی چاویلکە ئەگەری باشبونەوەیان ھەیە. ئەگەر ئەمەش سوودی نەبوو، تەنھا چارەسەر نەشتەرگەرییە ئەویش بە لادانی ھاوێنە ھەوکردووەکەو دانانی ھاوێنەی دەستکرد لە شوێنی. نەشتەرگەرییەکە تەنھا لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت ئەگەر گرفتی ھەبێت و بە شێوەیێکی گشتی ژیان ئاسوودەتر دەکات. نەشتەرگەری ماشاو لە زۆرینەی ولاتەکان بەردەست نییە بە تایبەتی بۆ ئەو ئافرەتانەی کە لە ناوچە گوند نشینەکان دەژین و ئەوانەی کە نەخوێندەوارن.
نزیکەی ٢٠ میلیۆن کەس بە ھۆی ماشاوەوە بینینیان لە دەست دەدەن. لە ٥٪'ی دۆخەکانی کوێر بوون لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھۆکارەکەی ماشاوە و ھەروەھا ٦٠٪ لە ئەفریقیا و ئەمریکای باشوور بە ھەمان شێوە. کوێر بوون بە ھۆی ماشاوەوە لە ١٠–٤٠ لە ١٠٠٬٠٠٠ مندال لە ولاتە پێشکەوتووەکان روودەدات. زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تووشی ماشاو دەبن کە دەگەن بە تەمەنی ٨٠ سالی.