From Wikipedia, the free encyclopedia
ماری کلۆد نەداف چالاکوان و ڕاھیبەی سوورییە. لە ساڵی ١٩٩٤، پلەی دایکی باڵای وەرگرت لە ئاستی لوبنان و سووریا،[1] لەلایەن کۆمەڵگا ئاینییەکەی لە دیمەشق. لە ساڵی ١٩٩٦، خوی و کۆمەڵگا ئاینییەکەی یەکەمین دامەزراوەیان ڕاگەیاند لە سووریا بۆ یارمەتیدانی قوبانییانی بازرگانیی مرۆڤ و تووندووتیژی خێزانی.[2][3] ھەروەھا یەکەم ھێڵی گەرمی دامەزراند لە سووریا، بۆ یارمەتیدانی ژنانی ئاوارە.[2][4] ماری کاریکردووە بۆ ئەوژنانەی گیراوی بنکەی پۆلیسن. ماری پڕۆگرامێکی خوێندنی پەرستیاریشی بۆ ژنە زیندانییەکانی دیمەشق کردووەتەوە.[2] لە ئەیلوولی ٢٠١٤، سەردانی ھەولێری کرد بۆ بینینی ڕەوشی پەنابەرە سوورییەکان لە کوردستان و عێراق.[1]
لە ساڵی ٢٠١٠، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[5][6]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.