ماری سلێست
بریجانتێکی ئەمەریکی نەفرەت لێکراوە کە لە کەنەدا دروستکراوە / From Wikipedia, the free encyclopedia
ماری سیلێست (بە ئینگلیزی: Mary Celeste)[تێبینیی 1] بریجانتینێکی بازرگانی ئەمریکی بوو، لە ٤ کانوونی یەکەمی ١٨٧٢ لە نزیک دورگەکانی ئەزوور لە زەریای ئەتلەسی بە تێکشکاوی دۆزرایەوە. دۆزینەوەکە لەلایەن بریجانتینێکی کەنەدیەوە بوو بە ناوی «دی گراشیا» (بە لاتینی: Dei Gratia) کە لە بارێکی زۆرخراپدا بوو بەڵام بۆ دەریاوانی دەگونجا، کە بناغەکەی تا ڕادەیەک ڕێک مابوو، بەڵام بەلەمەکانی فریاگوزاری تێدا نەمابوون. دواھەمین ھەمواری تۆمارەکانی دەگەڕایەوە بۆ نۆ ڕۆژ پێش دۆزینەوەی، لە بارەی بەڕێکەوتنی بوو لە نیویۆرکەوە بۆ جەنەوا لە ٧ی تشرینی دووەم، کاتێک کە پشکنینیان بۆ کرد تێبینیان کرد کە بار و کەلوپەلەکانی وەک خۆیان ماون، کە بریتی بوون لە بارێکی ئەلکھول و خواردنەوە مەستییەکان، ھەروەھا کەلوپەلەکانی کاپتنەکە و کارمەندانی سەر کەشتییەکە دەستکاری نەکرابوون و لە جێگای خۆیان بوون. بەڵام کارمەند و کەسانی سەرکەشتییەکە بۆ ھەمیشە کەس نەیبینینەوە و گوێیان لێیان نەبوویەوە.
بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی پاڵاوتنی وتارەکە وەک وتارێکی ھەڵبژێردراو، کرتە لێرە بکە. |
تابلۆیەکی ساڵی ١٨٦١ی ماری سلێست لەژێڕ ناوی (ئەمازۆن لەو ساتدا) | |
مێژوو | |
---|---|
کەنەدا | |
ناو: | ئەمازۆن |
Port of registry: | پارسبۆڕۆ، نۆڤا سکۆشیا |
بەننا: | جاشوا دێوس، دوورگەی سپێنسەر، نۆڤا سکۆشیا |
چارەنووس: | دروستکردنی لە نۆڤا سکۆشیا و فڕۆشتنی بە دەریاوانە ئەمریکییەکان |
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | |
ناو: |
|
Port of registry: | بەزۆری لە نیو یۆرک و بۆستن |
بەننا: | ١٨٧٢، نیو یۆرک (بێ ناو) |
چارەنووس: | تێکشکان لە یەکێک لە بەندەرەکانی ھایتی بە ئەنقەست، ١٨٨٥. |
تایبەتمەندییە گشتییەکان | |
قورسایی (تەن): |
|
درێژی: | ٩٩٫٣ پێ (٣٠٫٣ m) لەکاتی دروستکردنی دا، ١٠٣ پێ (٣١ m) لە دوای نۆژەنکردنەوەی |
Beam: | ٢٢٫٥ پێ (٦٫٩ m) لەکاتی دروستکردنی دا، ٢٥٫٧ پێ (٧٫٨ m) لە دوای نۆژەنکردنەوەی |
قووڵی: | ١١٫٧ پێ (٣٫٦ m) لەکاتی دروستکردنی دا، ١٦٫٢ پێ (٤٫٩ m) لە دوای نۆژەنکردنەوەی |
Decks: | ١، لەکاتی دروستکردنی، ٢ لەدوای نۆژەنکردنەوەی |
Sail plan: | بریجانتین |
بناغەی ماری سلیست لە دورگەی سپینسەر لە نۆڤاسکۆشیا دارێژرابوو، لە ساڵی ١٨٦١ بەردەست خرابوو لەژێر خاوەندارییەتی بەریتانی بەناوی «ئەمازۆن» (بە ئینگلیزی Amazon). دواتر لە ساڵی ١٨٦٨ گوێزرابوویەوە بۆ خاوەندارییەتی ئەمریکی، کاتێک کە ناوێکی نوێی لێندرا خرایە کاری دەریاوانی بە شێوەیەکی ئاسایی تاوەکو گەشتە ناودارەکەی ساڵی ١٨٧٢. لە دانیشتنە دادگایییەکەی گیبرالتار ئەفسەرانی دادگاکە بۆچوونی کاری تاوانکاریان دەکرد، پێیان وابوو کارمەندەکانی لەلایەن دەستەیەکەوە ڕفێندراون، کە دەشێت کارمەندی دی گراشیای کەنەدی ئەم کارەیان کردبێ یان ھەرچەتەیەکی تر. بەڵام ھیچ بەڵگەیەک لەئارادا نەبوو بۆیە ھەر لە چوارچێوەی گریمانەکان مایەوە، بەڵام گومانەکان لەسەر خودی کارمەندەکانیشی بوو کە دەشێت زیندوو مابن.
سروشتی دۆزەکە ئالۆزی زۆری تێکەوت لە ھەر دانیشتنێک بۆچوونی نوێ دەھاتە ناو دۆزەکەوە، ڕێچکەی توێژینەوەکان ئالۆز دەبوو ڕۆژبەڕۆژ بەھۆی تێخستنی بابەتی ئەفسانەیی و خەیالاوی. گریمانەکان خۆی لە مانە دەبینییەوە کاریگەری کحولەکان و مەستبوونی کارمەندەکانی بەھۆی ئەو کحولە زۆرەی لە سەری بوو، بوومەلەرزەی دەریایی، باھۆزی دەریایی، ھێرشی چەتەماسی مەزن، ھەروەھا درندەیەکی بەھێزی سەروی سروشتەوە چووەتە سەریان.
لە دوای دانیشتنە دادگایییەکانی گیبرالتار ماری سلیست لە خزمەت بەردەوام بوو لەلایەن دەستەیەک دەریاوانی نوێوە. تاوەکو لە ساڵی ١٨٨٥ لەلایەن کاپتنەکەیەوە تێکشکێندرا لە نزیک کەناراوەکانی ھایتی ئەمەش لە پێناو سوودمەند بوونی لە بیمەکەی. لە ساڵی ١٨٧٢ چەندین جار چیرۆکی ڕفاندنی دەستەکەی گێڕدرایەوە لە شێوەی فیلمی بەڵگەنامەیی و شانۆگەری و فیلم و چیرۆکخوانی، ناوی کەشتییەکەیان نابوو (ڕفێنراوی بێ ھۆکار).