From Wikipedia, the free encyclopedia
ماری تیرێسا بارا (بە ئینگلیزی: Mary Barra؛ لەدایکبووی ٢٤ی ئەیلوولی ١٩٦١) کەسایەتی ژنە بازرگانی ئەمریکییە. ئەو لەتەوەی ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ بووەتە سەرۆک و بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای جەنەرال مۆتۆرز.[1] ئەو یەکەمین ژنە بووبێتە سەرۆکی جێبەجێکار لە کۆمپانیا دیارەکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل.[2][3][4] ئەو لە ئابی ٢٠١٧، وەک ئەندامی ئەنجومەنی دیزنی ھەڵبژێردرا.[5][6]
ماری بارا | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Mary Barra | |
لەدایکبوون | Waterford Township، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٦١
پیشە | business executive |
شوێنی کارکردن | General Motors |
پۆستەکان | بەڕێوەبەری جێبەجێکار، vice president، manager |
پەروەردە | Kettering University، Stanford Graduate School of Business، زانکۆی ستانفۆرد، Waterford Mott High School |
دانیشتووی | Northville |
پەیوەستبوون | General Motors |
دەقی بەستراو | General Motors Company |
بەشداربووە لە | کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆڕبەندی ئابووری جیھانیی ٢٠١٥، World Economic Forum Annual Meeting 2016، World Economic Forum Annual Meeting 2017، Global Conference 2022 |
خەڵاتەکان | honorary degree، تایم ١٠٠ |
وێبگە | http://www.gm.com/company/leadership/corporate-officers/mary-barra.html/ |
دایک و باوکی ماری بەڕەسەن فینلەندین.[7][8] ماری بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری کارەبا وەرگرتووە.[9] لە ساڵی ١٩٩٠، ماستەری لە بەڕێوەبردن و کار بەدەستھێناوە.[10] لە ساڵی ٢٠١٨، لەلایەن زانکۆی لوک بڕواننامەی دکتۆرای شانازی پێدراوە.
ماری لە ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠٢٠، لەسەریەک لەلایەن گۆڤاری فۆربیسی ئەمریکی ناوی لەلیستی ١٠ بەھێزترین ژنی ساڵ ھاتووە. گۆڤارەکە ساڵانە پێرستی ١٠٠ لە بەھێزترین کەسایەتییە ژنەکانی جیھان دیاری دەکات.[11]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.