یاریزان و ڕاهێنەری تۆپی پێی بەڕازیلی From Wikipedia, the free encyclopedia
ماریۆ زاگالۆ (بە پورتوگالی: Mário Zagallo ) ( لەدایکبووی ٩ی ئابی ١٩٣١-مردن ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤)[1] یاریزانێکی تۆپی پێی بەڕازیلی و ڕاهێنەری پێشووی تۆپی پێیە، لە ٩ی ئابی ١٩٣١ لەدایکبووە.[2] [3]زاگالۆ لە ساڵی ١٩٤٨ تا ساڵی ١٩٤٩ وەک یاریزانی تۆپی پێ لەگەڵ یانەی ئەمریکای بەڕازیل یژیانی پیشەگەری دەستپێکرد. ، دوای ئەوە ڕووی لە یانەی فلامینگۆ کرد، و لە ساڵی ١٩٥٠ تا ١٩٥٨ ، ٢١٧ یاری لەگەڵ فلامینگۆ ئەنجامدا و ٣٠ گۆڵی تۆمارکرد، دواتر ڕووی لە یانەی بۆتافۆگۆ دەکات لە ساڵی ١٩٥٨ تا ١٩٦٥، هەر لەو یانەیە وازهێنانی لە یاریکردن ڕاگەیاند. زاگالۆ ٣٣یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل ئەنجامداوە و ٥ گۆڵی تۆمارکردووە، توانی دووجار جامی جیھانیی فیفا بەدەستبهێنێت، لە ساڵانی ١٩٥٨ و ١٩٦٢ . [4]
ماریۆ زاگالۆ | |
---|---|
بە پورتوگالی: Mário Zagallo | |
لەدایکبوون | ٩ی ئابی ١٩٣١ Atalaia، بەڕازیل |
مردن | ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ساڵ ژیاوە) ڕیۆ دێ ژانێرۆ، بەڕازیل | (٩٢
وڵاتی وەرزش | بەڕازیل |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Mário Jorge Lobo Zagallo |
First family name in Portuguese name | Lobo |
ناوی خوازراو | Velho Lobo (vell llop) |
ھۆی مەرگ | multiple organ dysfunction syndrome |
شوێنی ناشتن | Cemitério de São João Batista |
زمانی زگماکی | پورتووگالی بەڕازیلی |
زمانەکانی ئاخاوتن | پۆرتووگالی، پورتووگالی بەڕازیلی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ، association football manager |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | wing half، ھێرشبەر |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٤٨ |
ئەندامی تیپی وەرزشی | Botafogo F.R.، America Football Club، Clube de Regatas do Flamengo، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل، America Football Club |
وەرزش | تۆپی پێ |
لە دوای وازهێنان لە یاریکردن زاگالۆ ڕووی کرد پیشەی ڕاهێنەرایەتی و یەکەم یانەی کە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی گرتە ئەستۆ یانەی بۆتافۆگۆ بوو، شانبەشانی هەڵبژاردەی بەڕازیل بەڕێوەی دەبرد. زاگالۆ لە ساڵی ١٩٧٠ وەک ڕاهێنەر و لە ساڵی ١٩٩٤ وەک یاریدەدەری ڕاهێنەر نازناوی جامی جیهانیی بەدەستهێنا هەردووکیان لەگەڵ بەڕازیل بوو. [5]یەکەم کەس بوو کە جامی جیهانی بردەوە چ وەک یاریزان و چ وەک ڕاهێنەر. [6] لە ساڵی ١٩٧٠ لە تەمەنی ٣٨ ساڵیدا جامی جیهانی بردەوە، هەروەها دووەم گەنجترین ڕاهێنەرە کە جامی جیهانیی بەدەستهێناوە، دوای ئەلبێرتۆ سوپیچی کە لە تەمەنی ٣١ ساڵیدا لەگەڵ ئۆروگوای لە ساڵی ١٩٣٠ کە نازناوەکەی بردەوە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.